ئێشکگریی ئازادی لە هەفتەی ٥٩٨ەمیندا لە رێگەی گروپێکی نوێوە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگریی بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا لە هەفتەی ٥٩٨ەمیندا، لە رێگەی گروپێک کە لە بەریتانیاوە بەشدارییان کردووە، بەردەوامە.
چالاکی ئێشکگریی بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا لە هەفتەی ٥٩٨ەمیندا، لە رێگەی گروپێک کە لە بەریتانیاوە بەشدارییان کردووە، بەردەوامە.
چالاکی ئێشکگریی کە لە لایەن دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا دەستیپێکرد، لە رێگەی گروپێکی نوێوە بەردەوامە.
لە هەفتەی ٥٩٨ەمینی چالاکی ئێشکگرییدا گروپێکی چوارکەسی کە لە بەریتانیاوە بەشدارییان کردووە، ئێشکگرییان وەرگرت.
چالاکوانانی ئەم هەفتەیە بریتین لە زەردەشت هەورامی، باران سەرحەد، عیسمەت ئاریس و هێرش رەئوف.
لە راگەیەندراوێکی گروپەکەدا هاتووە، کە ئەوان لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکیدان و ئەوە بە بیرهێنراوەتەوە کە گۆشەگیری ٢٥ ساڵە بەردەوامە و نزیکەی ٣ ساڵیشە ناتوانن هیچ زانیارییەکیان لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستبکەوێت و جەختیان کردەوە کە ئەو دۆخە مایەی قەبوڵکردن نییە.
زەردەشت هەورامی سەرنجی خستەسەر هەڵمەتی نێونەتەوەیی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' و سڵاوی ئاراستەی سەرجەم ئەو کەسانە کرد کە بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کردووە.
هەورامی ئاماژەی بە مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک لە باکووری کوردستان و تورکیاش کرد و پشتیوانی خۆیانی بۆ دەربڕین و لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "رێگەی رێبەر ئاپۆ رێگەی ئازادی گەلانە. ئێمە ئازادی رێبەر ئاپۆ وەک ئازادی مرۆڤایەتی دەبینین. ئێمە گۆشەگیری قەبوڵ ناکەین".
هـ . ب