ئیسرائیل: ئامانجمان لە ناوبردنی گەلی فەڵەستین نیە

ئیسرائیل لە دژی تۆمەتی قڕکردن لەلایەن ئەفریقای باشورەوە، بەرگری لەخۆی کرد. ڕۆژی هەینی لە دادگایی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاشکرایی کرد کە ئامانجمان لە ناوبردنی گەلی فەڵەستین نیە.

مانگی ڕابردوو ئەفریقای باشور داوایەکی لە ناکاوی ئاڕاستەی نوسینگەی دادگای نێونەتەوەی کرد و بانگەشەی ئەوەیکرد کە ئیسرائیل لە پاش قڕکردنی یەهودییەکان، پەیمانی قڕکردنی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێلکردوە. ئەم پەیمانە لە ساڵی ١٩٤٨دا واژوی لەسەرکراوە.

پاش ئەوەی پارێزەرانی ئەفریقای باشور لە لاهای لە ١١ی کانوونی دووەم سیمینارێکیان ئەنجام دا، ئیسرائیلیش بەرگریی لەخۆی کرد.

پارێزەری ئیسرائیلی تال بەکر ئاماژەی بەوەدا، کە پەیوەست بە شەڕی غەززە، ئەفریقای باشور وێنەیەکی نایاسایی و نادروستی پێشکەشی دادگا کردوە.

بەکر دیاریکرد کە ‌هێرشەکانی حەماس بەشێوەیەکی دڕندانە بووە و پەیوەست بەم هێرشانە بەڵگەی ڤیدۆیی ئەو هێرشانەی ڕادەستی دادوەران کرد و وتی: "کە وەڵامەکانی ئسیرائیل کارێکی ڕەوای خۆپاراستنە و سڤیلی بە ئامانج نەگرتووە، شەڕی ئیسرائیل بەرامبەر بە حەماسە نەک گەلی فەڵەستین".

ئیسرائیل دۆزەکانی بەردەم یەكێتی ئەوروپای بە بێبنەما زانی و ڕەتیکردەوە. ڕۆژی پێنجشەمە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ لە ڕاگەیاندراوێکیدا ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل بە قڕکردن.