ڕەئیسی ئەمریکای تاوانبار کرد و داوای ئاگربەستی کرد
شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ مەسەلەی غەززە سەردانی تارانی کرد و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە ئەنقەرە لەناو پێوەندی دایە.
شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ مەسەلەی غەززە سەردانی تارانی کرد و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە ئەنقەرە لەناو پێوەندی دایە.
دوای دیداری محمد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، ڕاگەیندراوێکی چاپەمەنی هاوبەش بڵاوکرایەوە.
ڕەئیسی ئەمریکای تاوانبار کرد
سەرۆک کۆماری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی، ئەمریکای بە هاندانی ئیسرائیل بۆ کوشتنی فەلەستینییەکان لە غەززە تاوانبار کرد. ڕەئیسی بۆ غەززە جارێکی تر داوای "ئاگربەستێکی بەپەلەی" کرد.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕەئیسی ڕایگەیاند: پێویستە دەستبەجێ بۆردومانەکان ڕابگیرێن و ئاگربەست ڕابگەیەندرێت و یارمەتی گەلی مەزلومی غەززە بدرێت و کەرامەتیان بپارێزرێت.
سەڕۆک کۆماری ئێران وتی: ئەو تاوانانەی کە لە بەرامبەر مرۆڤایەتیدا دەکرێن، بە پشتگیری ئەمریکا و هەندێک لە ولاتانی ئەوروپا له لایه ن ڕژێمی زایۆنیستەوە ئه نجام دەدرێن، بە دلنیایەوە ئەمه جینۆسایدە.
ڕەئیسی ڕایگەیاند: ئەو ئیدیعایەی کە ئەمریکا دەیکات بۆ یارمەتی دانی غەززە راست نییە.
بلینکن لە ئەنقەرەیە
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئیسرائیل، ئوردن، کەرتی ڕۆژئاوا، باشوور قوبرس و عێراق لەخۆدەگرێت، لە ئەنقەرەیە. بلینکن لە ئەنقەرە سەرەتا چاوپێکەوتنی لەگەل هاکان فیدان ئەنجامد.