'ئابۆری جیهان دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینیەوە'

بەڕێوەبەری سندوقی نێودەوڵەتی دراو ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئابۆری جیهان دابەزینێکی زۆری بەخۆیەوە بینیەوە.

کریستالینا جۆرجیڤ بەڕێوەبەری سندوقی نێودەوڵەتی دراو وتی، "لەپێش چاوی وڵاتان ئابۆری جیهان زۆر دابەزیوە."

جۆرجیڤ وتیشی، دابەزینی ئابۆری جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوەیە کە لە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە و دۆخی ئابۆری جیهان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دابەزینی زۆرتریش بەخۆیەوە دەبینێت.

بەڕێوەبەری سندوقەکە ڕاشیگەیاند، ئەگەر وڵاتان ڕێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر هیوایەک هەیە سالی ٢٠٢١ ئابۆری جیهان سەرلەنوێ ببوژێتەوە و وڵاتە تازە پێگەیشتووەکانیش پێویستیان بە ٢ هەزار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دەبێت بۆ بوژانەوەیان.

ف.ق