دوایین ئاماری کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهاندا

ڕۆژ بە ڕۆژ ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە. ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون ٥٥٠ هەزار کەسی تێپەڕاند و تا ئیستاش ٢٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

تورکیا و باکووری کوردستان

٩ هەزار و ٦٢٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٧٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمریکا

ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٨٦ هەزار کەس و هەزار و ٣٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەریتانیا

بۆریس جونسون سەرکوەزیری بەریتانیا مارت هانکوک وەزیری تەندروستیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بە گشتی لەو وڵاتە ١١ هەزار و ٨٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٥٧٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئیتاڵیا

لە ئیتاڵیا ٨٠ هەزار و ٥٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٨ هەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئیسپانیا

لە ئیسپانیا ٦٤ هەزار حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکران و ٤ هەزار و ٩٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەڵمانیا

٤٧ هەزار و ٣٧٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە

سویسرا

سێ هەزار و ٤٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

فەڕەنسا

لە فەڕەنسا ژمارەی تووشبووان ٢٦ هەزار کەسی تێپەڕاند و هەزار و ٧٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئێران

٣٢ هەزار و ٣٣٢ کەس تووشێ ڤایرۆسەکە بوون کە دۆخی سێ هەزار کەس خرابە و ٢ هەزار و ٣٧٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

چین

بە گشتی ٨١ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٣ هەزار و ٢٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هۆڵەندا

زیاتر لە ٨ هەزار و ٦٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٥٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەلجیکا

٧ هەزار و ٣٠٠ حاڵەت تۆمارکراون و ٢٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

نەمسا

٧ هەزار و ٣٩٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەندۆنیزیا

وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥٣ کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٩ کەس گیانیان لەدەسدتداوە و بە گشتی ٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەفریقای باشوور

تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق