زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە جیهاندا بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس.

بە پێی ئامارە فەرمیەکان تا ئێستا ٦٥٦ هەزار و ٧٦٣ حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا تۆمارکراون و ٣٠ هەزار و ٣٩٨ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

زورترین حاڵەتی مردن لە ئیتاڵیا تۆمارکراوە کە ١٠ هەزار و ٢٣ حاڵەتە. لە ئیسپانیاش پێنج هەزار و ٨١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق