فەرهەنگۆکی ڤایرۆسی کۆرۆنا

دواى ئەوەی پەتای جیهانگیری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، یان کۆڤید ١٩ (Covîd-19) لە چینەوە بڵاوبوویەوە، چەند ناوێک بۆ ئەو ڤایرۆسە و چەند دەستەواژەیەک لەبارەى بڵاوبوونەوەى ئەو ڤایرۆسەوە بڵاوکرانەوە.

دەزگای میدیایی (RTS) سویسرا لە بەرنامەی تەندروستی و زانستیی خۆیدا لەبارەى پاندمیی ئێستا و بۆ ئاسان تێگەیشتن لە دەستەواژەکانى پەیوەندیدار بەو پاندمییەوە فەرهەنگۆکی بە زمانی سادە بۆ هاووڵاتییان ئامادە کرد.

پەتای جیهانگیری کۆرۆنا لەو رۆژەوە بڵاوبوویەوە ناوەکانى "ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ"، "سارس کۆڤید ٢" یان کۆڤید ١٩ی بۆ بەکارهێنرا.

ئەو پەتا جیهانگیرە و دەستەواژە پەیوەندیدارەکانى بەمشێوەیەن:

ڤایرۆسی کۆرۆنا (coronavirus)

بەهۆی ئەوەى هاوشێوەی تاجە بچووک و تیژەکانى گۆی مەمکن، ناوی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ داناوە، کە مانای ڤایرۆس بە تاوە دەدات. لە لاتینیدا کۆرۆنا بە مانای تاجە.

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ

لەبەر ئەوەی پێشتر ڤایرۆسی کۆرۆنای تر هەبوون و بۆ جیاکردنەوە لەوانەى پێشوو پێی دەڵێن، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ. ٤ جۆر لە ڤایرۆسەکانى کۆرۆنا لەگەڵ مرۆڤدا دەژین و نابنە هۆی کێشەیەکى قورس و تەنها هەڵامەت لە مرۆڤدا دروست دەکەن. بەڵام ٣ ڤایرۆسی تری کۆرۆنا هەیە، کە لە ئاژەڵەوە گواستراونەتەوە بۆ مرۆڤ و کاریگەریی خراپیان لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دروستکردووە. ئەوانیش بەمشێوەیەن؛

 لە ساڵی ٢٠٠٣دا ڤایرۆسی سارس - کۆڤیدی ١ (SARS-CoV-1).

 لە ساڵی ٢٠١٢ ڤایرۆسی مێرس - کۆڤید (MERS-CoV).

 لە ساڵی ٢٠١٩دا سارس – کۆڤید ٢ (SARS-CoV-2) بڵاوبوویەوە، کە کاریگەریی لەسەر هەموو دانیشتوانی سەر زەوی دروستکردووە.

کۆڤید ١٩ (Covid-19)

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە فەرمی ناوی سارس کۆڤید ٢ (SARS-CoV-2)ی بۆی ئەم کۆرۆنایەى ئێستا (کۆڤید ١٩ - Covid-19) داناوە. بە کورتی پێی دەوترێت پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩.

سارس (SARS)

ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری سارس، نەخۆشییەکە کێشەی قورس بۆ هەناسەدان دروست دەکات و تای توند و هەناسەتوندی لە مرۆڤدا دروست دەکات.

ئیندمی (Endemî - Endemic)

کاتێک باس لە نەخۆشییەک دەکرێت، کە تەنها کاریگەری لەسەر ناوچەیەک دروست بکات، وەک پەتای وەرزی و هاوشێوەکانى پێی دەوترێت ئیندمی واتە پەتایەکى ناوچەییە، سنووردارە و زۆر بە کەمی لە ناوچەکانی تر بڵاودەبێتەوە.

ئیپیدمی (Epidemic - Epîdemî)

ئیپیدمی بەو پەتا و نەخۆشییە دەوترێت، کە لە یەک کاتدا ژمارەیەکى زۆر لە خەڵک تووشی دەبن و سەرتاسەری ناوچەیەک یان وڵاتێک دەگرێتەوە و بەو هۆیەوە پێی دەڵێن، ئیپیدمی، واتە گشتگیر.

پاندمی (Pandemic - Pandemî)

کاتێک نەخۆشی و پەتایەکى نوێی وەک کۆڤید ١٩ بەسەرتاسەری جیهاندا بڵاوبێتەوە و هەموو دانیشتوانى گۆی زەوی بگرێتەوە، پێی دەڵێن، پاندمی. واتە پەتایەکى جیهانگیر.

هێشوویی (Cluster)

لە پزیشکیدا بە مانای ئەوەیە، کە جۆرێک لە پەتا و نەخۆشی  پێکهاتەی ڤایرۆسییان لە ٢ پرۆتین زیاتر بێت. واتە ناوەندێکیان بۆ خۆیان دروستکردبێت و وەک هێشوو بە دەوری یەکتردا بن و پێکەوە کار بکەن. بەو جۆرە لە پەتا و نەخۆشی دەوترێت هێشوویی.

ژ.ت