لێکۆڵینەوەیەکى بەریتانی: ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دەدەن

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکى بەریتانی، هەر چەند رێوشوێن لە دژی بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆنا (Covîd-19) بگیرێتەبەر، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە لە سەرتاسەری جیهان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە ١ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس گیانیان لە دەست بدەن.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەى "ئیمپریاڵ کۆلیج" لە لەندەن، چاوەڕێ دەکرێت لە سەرتاسەری جیهان سەرباری هەموو رێوشوێنەکان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار کەس گیان لەدەست بدەن.

لە راپۆرتی لێکۆڵینەوەکى ئیمپریاڵ کۆلیج دا ئاماژە بەوەکراوە، تەنها لە بەریتانیا ٥١٠ هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دەدەن.

هەر چەند ئەو راپۆرتە رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە، بەڵام بووە هۆی ئەوەى کە حکومەت بەریتانیا ستراتیژیای خۆی لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگۆڕێت.

لەو راپۆرتەدا ئەوەش هاتووە، ئەگەر رێوشوێن لە دژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە باشی نەگیرێتە بەر ئەوا لە سەرتاسەری جیهاندا ٧ ملیار کەسی تووشی پەتاکە دەبەن و ٤٠ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسیش گیانیان لە دەست دەدەن. ئەوەش بەو مانایەیە، کە دەکرێت بوترێت هەر هەموو ٧ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دانیشتوەکەی سەر زەوی تووشی پەتاکە دەبن.

باسی ئەوەشکراوە، بە گرتنەبەری رێوشوێن لە دژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرباری رێوشوێنەکانیش نزیکەى ٤٧٠ ملیۆن کەس تووشی پەتاکە دەبەن و ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار کەسیش گیانیان لەدەست دەدەن.

ژ.ت