لە فەڕەنسا دەست بە چارەسەری پلازما دەکرێت

لە فەڕەنسا پلازمای ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی تر بەکاردەهێنرێت.

لە فەڕەنسا پلازمای ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە دوای ١٤ ڕۆژ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی تر بەکاردەهێنرێت.

وەک ئەمریکا و چین، ل فەڕەنساش هەوڵی ئەوە دەدرێت پلازمای ئەو کەسانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاربهێنرێت کە دۆخی تەندروستیان زۆر خرابە.

چارەسەری بە پلازما ڕۆژی سێشەممە دەستپێدەکات. نوێنەرایەتی جەماوەری نەخۆشخانەکانی پاریس، دەزگای خوێنی فەڕەنسا و ئینیستیتوی نەتەوەیی لێکۆلینەوەی پزیشکی کلینیکی چارەسەریان کردەوە و ڕاگەیەنراویان بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد، بەم شێوەیە هەوڵدەدرێت پلازمای خوێنی کەسانی چاکبوو بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشە سەختەکان بەکاربهێنرێت.

Prof. Karîne Lacombe û Prof. Pîerre Tîberhîen سەرپەڕشتی ئەم پڕۆسەیە دەکات.

پلازمای خوێنی ئەو کەسانە وەردەگیرێت کە ١٤ ڕۆژە جاکبوونەتەوە و نەخۆشەکەیان تێپەڕاندووە و لە قۆناغی سەرەتادا لەسەر ٦٠ نەخۆش تاقیدەکرێتەوە و دوای ١٤ ڕۆژ ئەنجامی تاقیکردنەوەکە ئاشکرا دەبێت.

ئەو رێگایە بۆ چارەسەری ئیبۆلا و سارسیش بەکارهێنرابوو. تا ئێستاش لە چین ئەم ڕێگایە بەکاردەهێنرێت. هەروەها لە ئەمریکاش دەست بە هەمان ڕێگا بۆ چارەسەری کراوە.

ف.ق