لە مالی زیاتر لە ٢٠ سەرباز کوژران

لە هەرێمی گائۆی باکووری وڵاتی مالی لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا زیاتر لە ٢٠ سەرباز کوژران. سەرچاوەکان دەڵین هێرشەکە لە لایەن جیهادچیەکانەوە ئەنجامدراوە.

بەرپرسێکی شارەوانی بامبای بۆ ئاژانسی ئێف تی پی قسەی کرد و رایگەیاند، تیرۆریستەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر سوپای بامبای و زیاتر لە ٢٠ سەربازیان کوشتووە.

هەمان بەرپرسی وتی، "تیرۆریستان بۆ بارەگاکانیان گەڕاونەتەوە و هەندێک کەلوپەلاین تێکشکاندووە."

بەرپرسێکی تریش ئاماژەی بەوەدا، ئاماری کوژراوەکان زیاترە، لەبەر ئەوەی پڕۆسەی گەڕان بەدوای تەرمی کوژراوەکان بەردەوامە.

لەدژی سوپای مالی چەند مانگی رابردوو زۆر هێرش ئەنجامدراون. لەگەڵ هێرشی ئەلقاعیدە و داعش هەروەها شەڕی ئەتنیکی و باندەکانی مادە هۆشبەرەکانیش بەردەوامە.

ف.ق