مێرکل دەستی خستە ناو دەستی سەرۆکی نەژادپەرستانی تورکیاوە و پێکەوە وێنەیان گرت

سەرۆکی ئەوروپای ڕێکخستنە نەژادپەرستانی تورکیا جەمال چەتین کە لەلایەن دەزگای سیخوڕیی ئەڵمانیاوە بە' مەترسیدار' لەقەڵەم دەدرێت و چاودێری دەکرێت، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا مێرکل دا وێنەی گرت.

 

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی تورکەکانی ئەوروپا جەمال چەتین کە ڕێکخەری مەهەپە و گروپە نەژادپەرستەکانی تری تورکەکانە لە ئەوروپا، لە هەڵبژاردنی ۲۴ی حوزەیران/ ۳ ی پووشپەڕ دا لەسەر لیستی مەهەپە بوو بە پەرلەمانتار. چەتین لە هەمان کاتدا ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەریی ناوەندیی مەهەپەیە، پاش ئەوەی کە هەڵبژێردرا، کرا بە ئەندامی شاندی گەشتی وڵاتانی دەرەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان.

لەکاتی کۆبوونەوەی باڵای هاوپەیمانیی ناتۆ دا کە لە ڕۆژانی ۱۱ و ۱۲ ی یەم مانگەدا لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکادا بەڕێوەچوو، جەمال چەتین لەگەڵ ئەردۆغاندا بوو. سەرۆکی تورکە نەژادپەرستەکانی ئەوروپا، جەمال چەتین لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل، وێنەیەکی سەمیمی گرتووە. لە وێنەکەدا مێرکل بەدەم چەتینەوە پێدەکەنێت و دەستی بۆ درێژ دەکات. ئەو وێنەیە لە ڕۆژنامەی دی زەیتی ئەڵمانیدا بڵاوکراوەتەوە.

لەو نزیکایەتیەی مێرکلەوە، مرۆڤ تێدەگات کە پێشتر یەکتریان ناسیوە. بەڵام فیدراسیۆنی کۆمەڵەی تورکە نەتەوەپەرستە دیموکراتەکانی ئەڵمانیا، کە لەژێر چەتری کۆنفیدراسیۆنی تورکەکانی ئەوروپادایە، لەلایەن دەزگای سیخوڕیی ئەڵمانیاوە چاودێریی دەکرێن.

فیدراسیۆنی تورکەکانی ئەوروپا، لە ساڵانی دوایدا، لەگەڵ ئاکەپەدایە و ناوەکەشی لە چەندین ڕووداوی نەژادپەرستانەدا بیستراوە، لەلایەن دەزگای سیخووڕی ئەڵمانیاوە ناوەکەی خراوەتە ناو لیستی ئەو ڕێکخراوانەوە کە بە ڕێکخرا و ودەزگای مەترسیدار ناسراون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ساڵی ڕابردووی ڕێکخراوی پاراستنی دەستووری سەرەکیی، کە دەزگایەکی سیخووڕیی ناوخۆیی ئەڵمانیە، ئەو فیدراسیۆنەی تورکە نەژادپەرستەکان، لە ئەڵمانیا ۱۰ هەزار ئەندامی هەیە.

ئەو دەزگا سیخووڕیە ناوخۆییەی ئەڵمانیا، هەموو ساڵێک، لەژێر ناونیشانی 'ڕێکخراوە تووندڕەوە نائیسلامیەکان کە جێگەی مەترسین بۆ سەر ئاسایشی ئەڵمانیا'دا، گرنگی دەدات بە زانیاریی لەبارەی فیدراسیۆنی تورکە نەژادپەرستەکان. دەوترێت کە ناکرێت دەزگای سیخووڕیی ئەڵمانیا، زانیاری نەدات بە مێرکل کە سەرۆکی نەژادپەرستان لەناو شاندی ئەردۆغاندا هەیە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا، لەبارەی ئەو وێنەیەوە، هیچ ڕاگەیەندراوێکی بڵاونەکردەوە. بەڵام ئەو وێنەیەی مێرکل لەگەڵ نەژادپەرست جەمال چەتین، ڕێگەی لەبەردەم ڕەخنەی تووندی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەڵمانیادا کردەوە.

پەرلەمانتاری پارتی سەوزی ئەڵمانی ئومێد نووری پوور، دەربارەی ئەو وێنەیە وتی هەڕەشەیەکی ئامانجدارە.

وتەبێژی سیاسەتی دەرەوە و پەرلەمانتاری پارتی سەوزی ئەڵمانیا، ڕەخنەی لە مێرکل گرت کە دەست بۆ کەسانێک درێژ دەکات و سڵاویان لێ دەکات کە باش هەڵنەبژێردراون.

لەلایەکی ترەوە، پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا، ئولا یەلپکە، تێکەڵاویی نزیک و زۆری نێوان مێرکل و جەمال چەتینی چواند بە پەیوەندی نێوان سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەیالەتی بایەرنی ئەڵمانیا فرانز جۆسێف ستراوس لەگەڵ ئالپارسلان تورکەش. ئەو پەرلەمانتارەی پارتی چەپی ئەڵمانیا، بە بیری هێنایەوە کە فرانز جۆسێف ستراوس، بەڵێنی بە نەژادپرستانی تورک داوە بە تورکەش. ئەوەشی ڕەخنە کرد کە نوێنەری مەهەپە، کە چەندین تاوانیان ئەنجام داوە، وەک نوێنەری پارتێکی 'ئاسایی'، لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیاوە پێشوازی لێکراوە و بە بەردەنگ سەیری کراوە.

ک-ش