ڤایرۆسی کۆرۆنا: تا ئێستا ٤٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرتاسەری جیهان تووشی کۆرۆنا بوون گەیشتە ٨٦٠ هەزار کەس و ٤٢ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندە جیهانیەکان رایانگەیاند، لە سەرتاسەری جیهان ٨٦٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە زۆرترینیان لە ئەمریکان و هەروەها تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە ٤٢ هەزار کەسی تێپەراندووە کە زۆرترینیان لە ئیتاڵیان.

لە ئەمریکا زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە ١٨٨ هەزار و ٥٧٨ کەس و زیاتر لە ٤ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە ئیتاڵیاش زیاترین ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماکراوە کە گەیشتووەتە ١٢ هەزار و ٤٢٨ کەس و زیاتر لە ١٠٥ هەزار کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

ف.ق