یەک لەسەر چواری گەنجان لەسەر ئاستی وابەستەبوون سمارتفۆن بەکاردەهێنن

بە پێی لێکۆلینەوە لە ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریکا، بە ڕێژەی یەک لەسەر چوار لەسەر ئاستی وابەستەبوون سمارتفۆن بەکاردەهێنن.

پزیشکە دەرونیەکانی کۆلێژی کینگی بەریتانیا لێکۆلینەوەیەکیان لەسەر ٤٢ هەزار گەنجی جیهان ئەنجامدا. بە پێی لێکۆلینەوەکە ڕێژەی ئەو کەسانەی وابەستەی تەلەفۆن دەبن لە زیادبووندایە. بە پێی لێکۆلینەوە لە ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریکا، بە ڕێژەی یەک لەسەر چوار لەسەر ئاستی وابەستەبوون سمارتفۆن بەکاردەهێنن.

بە پێی لێکۆلینەوەکە وابەستەبوونی گەنجان بە سمارتفۆنەوە کاریگەری خرابیان لەسەر دروست دەکات و بەم شێوەیە بەکارهێنانی تەلەفۆنیش پێویست نییە.

لە لێکۆلینەوەکەدا دەرکەوتووە ٢٣٪ی گەنجان بە شێوەیەکی خراب تەلەفۆن بەکاردەهێنن. ئەمەش بە تایبەتی لە ناو منداڵە کچەکان و تازەپێگەیشتووەکان هەیە.

ف.ق