چالاکی وەڵامدانەوەی شەڕڤانانی منبج: چەتەیەک کوژرا

شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج شکستییان بە هێرشێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی گوندێک هێنا و چەتەیەکییان کوشت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج پەیوەست بە هێرشی چەتەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "گرووپێک لە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەوڵی هاتنەناو گوندی محسەنلی باکووری ڕۆژئاوای منبج-دا بوون. هێزەکانمان وەڵامی ئەو هێرشەیان دایەوە و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و ئەوانی دیکەش لە جێگەکە هەڵهاتن."