دەم پارتی: سەردانەکان بە بۆنەی سری سورەیا ئۆندەرەو هەموو ڕەنگەکانی کۆکردەوە

دەم پارتی لیستی ئەو کەسایەتیانەی بڵاوکردەوە کە بەبۆنەی سری سورەیاوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و پەیامی هاوخەمی خۆیان گەیاندووە. لەناویاندا ئەردۆغان، بارزانی و ئیلهام ئەحمەدیش هەیە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی دەم پارتی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "چارەسەری سری سوورەیا ئۆندەر لە نەخۆشخانە بەردەوامە، لە ماوەی ٢ڕۆژی ڕابردوودا کەسانێکی زۆر شەویان لە نەخۆشخانە بەسەر بردووە، بەو هیوایەی کە هەواڵێکی دڵخۆشکەریان لە ئۆندەرەوە پێبگات."

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "هاوسەرۆکانی گشتیمان تولای حاتەم ئۆغڵاری و تونجەر باقرخان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی پەروین بوڵدان، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی و ئەنجومەنی حیزب، پەرلەمانتاران و نوێنەرانی هەڵبژێردراومان، بەڕێوەبەرانی شار و ناوچەکان لە نەخۆشخانەن. بەڕێوەبەرانی ئێمەش پێشوازی لەو کەسانە دەکەن سەردانی نەخۆشخانە دەکەن."

دوێنێ کەسایەتیەکی زۆر لە سەرجەم پارتە سیاسییەکانی تورکیا، سەندیکاکانی کرێکاری، کۆمەڵگەی هونەری، ڕێکخراوە کرێکاری و پیشەییەکان و کۆمەڵە ناوخۆییەکان بە درێژایی ڕۆژ سەردانیان کرد و پرسیاریان لە بارودۆخی سری سورەیا ئۆندەرەوە کرد و هیوای شیفا و چاکبوونەوەیان خواست. ئەمڕۆش بەهەمان شێوە چەندین شاند، کەسایەتی و دامەزراوەکان سەردانی نەخۆشخانەکەیان کرد.

دوێنێ نیوەشەو، سەرۆکی پارتی گەلەجەک ئەحمەد داودئۆغڵو و شاندی هاوڕێی سەردانیان کرد. هەروەها ئۆزلەم زەنگین، جێگری سەرۆکی گروپی ئاکەپە، لەگەڵ نورەدین نەباتی و ئایشە بۆهورلەر لە نیوەی شەودا سەردانیان کرد."

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو کەسانەی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، بەم شێوەیەن؛

ڕێکخراوەکانی شار و ناوچەکانی ئاکەپە، سەرۆکی پارتی سەعادەت مەحمود ئارکان، جێگری سەرۆککۆمار جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆکی ئاکەپە عومەر ئیلەری و جێگری سەرۆکی گروپی ئاکەپە عەبدولحەمیدگول، سەرۆکی پارتی دەڤا عەلی باباجان، سەرۆکی گشتی ئاناڤاتان ئیبراهیم چەلێبی، وەزیری پێشووی تورکیا، سەعدوڵا ئەرگین، سەرۆکی پیا ئەحمەد کایا، حەسەن ئاکگون، سەرۆک شارەوانی بویوک چەکمەجە، لوتفوڵا کایالار وەزیری پێشووی دارایی، هونەرمەندان ئۆلگون شیمشەک و مەحسون کرمزگول.

ڕاگەیاندرا کە سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتولموش، پارێزگاری ئەستەنبوڵ داود گوڵ و سەرۆکی گشتی ئەمەپە سەید ئاسڵان سەردانیان کردوە.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە ئەوانەی بە پەیوەندییان کردوە و پەیامیان ناردوە ئەمانەن:

هاوسەرۆکی دەستەی ئیداری خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

سەرۆکی گشتیی پەدەکە مەسعود بارزانی

سەرۆککۆمار تەیب ئەردۆگان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی

سەرۆکی گشتیی ئەهەپە هاکان ئۆزتورک

سەرۆکی گشتیی IYI پارتی موساڤات دەریشۆغلۆ

سەرۆکی پێشووی جەهەپە موراد کارایالچن و حکمەت چەتین

سەرۆکی پێشووی پەرلەمان موستەفا شەنتۆپ

تانسو چیلەر

بینالی یلدرم

پارێزگاری ئاکسەرای مەحمەد عەلی کوموزئۆغلۆ

نەسرین ناس

جەمیل چیچەک

موستەفا ئەلتاش

پەرلەمانتار

ئەو پارتە سیاسیانە و سەرۆکەکانەی سەردانی نەخۆشخانەیان کردوە:

سەرۆککۆماری پێشوو عەبدوڵا گوڵ

سەرۆکی گشتیی جەهەپە ئوزگور ئۆزەل

سەرۆکی گشتیی تیپ ئەرکان باش

سەرۆکی گشتیی ئەمەپە سەید ئاسڵان

سەرۆکی گشتیی جەهەپەی پێشوو کەمال کلیچدارئۆغلۆ

سەرۆکی گشتیی پارتی ئاییندە ئەحمەد داود ئۆغلۆ

وتەبێژی ئاکەپە عومەر چەلیک

سەرۆکی ئەنجوومەن نوعمان کورتولاموش

پارێزگاری ئەستەنبوڵ داود گوڵ

ئەندامی دەستەی سەرۆکانی سۆڵ پارتی ئاڵپەر تاش

نوێنەرانی پارتەکەمان."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "هەورەها نوێنەرانی چەندین پارتی سیاسی، سەندیکا، ڕێکخراوەکانی ڕەنج و پیشەیی، پەرلەمانتار، ڕیش سپیان، هونەرمەند و ڕۆشنبیران و مافپارێزان و چەندین کەس سەردانیان کردوە و هیوای باشبوونەوەیان خواستووە."