دوای سێ ڕۆژ دەست بەسەربوون ڕێباز حەسەن ئازادکرا

دوای سێ ڕۆژ لە دەست بەسەری لەلایەن ئاسایشی سلێمانی ئەمرۆ کاتژمێر دووی پاش نێوەرۆ ڕێباز حەسەن پەیامنێری ئاژانسەکەمان ئازادکرا.

ئێوارەی ٢٤ نیسان ڕێباز حەسەن پەیامنێری ئاژانسەکەمان لەگەل کۆمەڵیک لە وڵاتۆپارێزان و چالاکوانی مەدەنی لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکرا بوو، دوای سێ ڕۆژ لە دەست بەسەری لە ژێر فشاری ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی ڕۆژنامەنوسان ئەمرۆ کاتژمێر دووی دوای نێوەرۆ ئاسایشی سلێمانی بە ناچاری ئازاد کرا.