بە دیمەن

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی ئەو زرێپۆشەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن یەکینەکانی شەهید ئاخین موشەوە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار تێکشکێندرا.

گەریلا تیڤی

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاندبوو: "١٧ ی نیسان کاتژمێر ١٣:٤٥، زرێپۆشێک کە ئامێرێکی جامەری هەڵگرتبوو هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ. یەکینەکانی ئاخین موش بە درۆنی کامیکاز وەڵامیان دایەوە و زرێپۆشەکەیان تێکشکاند. ئەم چالاکییە وەک وەڵامێک بۆ زیادبوونی هێرشەکانی ئەم دواییانەی سوپای داگیرکەری تورک، ئەنجامدرا".