کەجەکە: کوردایەتی ئازاد لە باشوور وەک هەڵمەت فیدایی بوونە

کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بەبۆنەی ٥ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ هەڵمەت (دیارغەریب)، داوای لە گەلی باشوور کرد کە ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی خۆیان بەهێزتر بکەن، دەستکەوتەکانیان بپارێزن و بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی داگیرکەری تورک لە کوردستان بکەنە دەرەوە.

کەجەکە شەهید هەڵمەتەی بە بیر هێنایەوە

کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە هەڵمەت گابار (دیار غەریب)ی لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا بەبیر هێنایەوە کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە قەندیل شەهید بوو. کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە داوای لە کۆمەڵگەی باشوور کرد کە شوێن پێی شەهید هەڵمەت بکەون، بە هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە و خۆڕاگرانەیان لە دژی چەتە و سوپای داگیرکەری ئاکەپە-مەهەپە ببنەوە و وتی: "گرنگ نییە چی ڕوودەدات، با ڕووبدات بە دڵنیاییەوە سەدەی ٢١ دەکەین بە سەدەی کوردانی ئازاد."

بەیاننامەی نووسراوی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"جارێکی تر لەگەڵ ڕێز و حورمەت و پێزانین بۆ شەهید دیار غەریب کە وەک ڕۆڵەیەکی شۆڕشگێڕ و پێشەنگی کوردستان ژیانی خۆی بۆ تێکۆشان تەرخان کرد و پێنج ساڵ لەمەوبەر لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی وەک ئەندامێکی کەجەکە چووە کاروانی شەهیدانەوە." وەک کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە لە کەسایەتی هەڤاڵ هەڵمەتدا سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان بە ڕێزەوە بە بیر دێنینەوە. ئەوەی پەکەکە نەدۆڕاو دەکات کەسانی وەک هەڤاڵی دێرینمان شەهید هەڵمەتن کە هێلی سیاسەتی ڕێبەراتیان لە بەرزترین ئاستدا پەیڕەو کرد. داگیرکەرانی کۆمەڵکوژیی و هێزە بەکرێگیراوەکانی ناوخۆیی دەبێ ئەوە بزانن؛ تێکۆشان بە شەهید بوونی هیچ کام لە هەڤاڵانمان کۆتایی نایەت. بەپێچەوانەوە لەگەڵ هەریەک لە هەڤاڵانی شەهیدمان، ئیرادە و ورەمان بۆ فراوانکردنی تێکۆشان زیاتر دەبێت. بەم مانایە پێویستە ئەوە بزانرێت کە ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی وڵاتێکی ئازاد، گەلێکی ئازاد و ژیانێکی ئازاد بە ئیرادەین، کە شەهیدە بوێرەکانمان لە پێناویدا شەهید بوون.

بە فەلسەفەی 'پارچە نانێک و کراسێک' دەروێشانە ژیاوە

هەڤاڵمان شەهید هەڵمەت. لە باوەشی گەلی باشوور بە گوێگرتن لە زریکەی ئەنفال گەورە بووە. لە ژێر ڕووناکیی چالاکییە چارەنووسسازەکانی ڕاپەڕین بوو بە شۆڕشگێڕ. ژیانی خۆی بۆ تۆڵەسەندنەوەی کۆمەڵکوژییەکانی هەموو سەرانسەری وڵاتەکەی بەخت کرد. جگە لە چەکی بەرخۆدانی، جگە لە خۆشەویستی بۆ گەلەکەی، جگە لە پەرۆشی بۆ ئامانجی ئازادی لە مێشکیدا و جیا لە ئیرادەی خۆی، قەد سەرەنجی لەسەر هیچ شتێکی تر نەبوو. لەسەر بنەمای پێوەرەکانی ئازادی دەژیا. وەک کەسێکی ئایدیۆلۆژی، سیاسی و ئەخلاقی بەشێوەیەکی نموونە جوانی و حەقیقەتی لە کەسایەتی خۆیدا خوڵقاند. لە کەشێکدا کە سەرمایەداری لە هەموو جیهاندا زاڵ بوو، فەلسەفەی 'پارچە نانێک و کراسێک'ی هەڵبژارد، دڵی پڕکرد لە عەشق و مەعنەویات. بە ئازارە مێژووییەکانی گەلەکەی هۆشیاری فیکری و کەسایەتی خۆی بەرزکردەوە. بە بیر و قسە و هەوڵەکانی ئایدۆلۆژی ڕەگەزپەرەستی، نەتەوەپەرەستی و ئایینی تێکشکاند. هەر بۆیە شەهید هەڵمەت بوو بە یەکێک لە تێکۆشەرە سەرەکیە سەرکەوتووەکانی ڕێبەر ئاپۆ. هەروەها بوو بە هەڤاڵێکی باشی ڕێبەر ئاپۆ.

 هەڤاڵ هەڵمەت ڕۆڵی پێشەنگایەتی تێکۆشانی بۆ تێگەیشتنی دروست و جێبەجێکردنی دروستی نەتەوەی دێموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بینی. زۆر هەوڵیدا پارادایمی ئیکۆلۆژی و دیموکراتیک و ئازادیخوازانەی ژنان بگۆڕێت بۆ عەقڵیەت و سیستەمێکی کۆمەڵایەتی نوێ، بەتایبەتی لە باشوری کوردستان. هەمیشە بە ئەرکی خۆی دەزانی کە خەڵکی باشوور بەتایبەتی گەنجان و ژنان پەروەردە و بەڕێکخستن بکات و کۆیان بکاتەوە. بۆ ئازادی گەلی باشور لە هێڵی نەتەوە پەرەستی سەرەتایی کۆنەپەرستانە و داوەکانی هێڵی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوامی دا. هەمیشە خۆی لەم بوارەدا بە بەرپرسیار دەزانی.

کوردایەتی ئازاد لە باشووردا دەبێت وەک هەڤاڵ هەڵمەت فیداییانە بێت

شەهید هەڵمەت ناوی پێشەنگی شۆڕشی لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ لە باشووری کوردستان وەرگرتووە. شەهید هەڵمەت بوو بە هێمای کوردایەتی ئازاد و پر لە شانازی. لە باشووری کوردستان لە ناو گەلەکەماندا، نوێنەرایەتی هێڵی شۆڕشگێڕی دیمۆکراتیک، وڵاتی ئازاد، کۆمەڵگەی ئازاد و ژیانی ئازادی بە باشترین شێوە بەڕێوە دەبرد. هەروەها بوو بە هێمای تەسلیم نەبوون، سەرهەڵدان و بەرخۆدان لە دژی کۆمەڵکوژی، داگیرکاری و هەرجۆرە چەوساندنەوەیەک لە باشووری کوردستان. بوو بە ناوەندی شۆڕشی ڕاستەقینە و هێڵێکی شکۆمەندی بەرخۆدان لە باشوور. ئەم هێڵە ئازادیخواز و هەڵوێستە شکۆمەندانەیەی شەهید هەڵمەت کە بە ئیرادە و ماندووبوونێکی زۆرەوە خوڵقاندوویەتی، بوو بە نموونەیەک بۆ گەلەکەمان لە باشوور. ڕێبازی بنەڕەتی شۆڕشگێڕانەیە کە دەبێت پەیڕەو بکرێت. هەر بۆیە شەڕ و هەڵوێستی شکۆمەندانەی شەهید هەڵمەت بەردەوامی هەیە. ئەو لە ژیانی شۆڕشگێڕیی خۆیدا لە باشوور لە ئاستێکی بەرزدا ڕۆڵی پێشەنگێکی دەبینی و بۆیە پاش شەهیدبوونی ئەو ڕەوڵە لە هێلێ هەڵمەت بووندا بەردەوامی هەیە.

پێویستە گەلی باشوورمان تێکۆشانی شکۆمەندانەی هەڤاڵ هەڵمەت بەرز بکەنەوە

لەسەر ئەم بنەمایە بە تایبەتی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان پێشەنگایەتی تێکۆشانی شکۆمەندانەی هەڤاڵ هەڵمەت گەورەتر و بەهێزتر بکەن. گەلەکەمان لە باشور بە تایبەت گەلی وڵاتپارێزمان کە ناوی هەڤاڵ هەڵمەتیان بیستووە و بینیویانە و گوێیان لە قسەکانی گرتووە، پێویستە هەڵوێستێکی جددی تر بگرنەبەر بۆ ئەوەی یادی بەنرخی هەڤاڵ هەڵمەت لە تێکۆشانمان بەرز ڕابگرین. پێویستە گەلەکەمان لە باشور بە سەدان گەنجی پێشەنگ و شۆڕشگێر وەک هەڵمەت پەروەردە بکات. چونکە لە ئێستادا خاکی باشووری کوردستان لەژێر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک دایە. باشور بۆ دەرکردنی هێزی داگیرکەر و چەوسێنەر پێویستی بە پەرەپێدانی تێکۆشانێکی ڕاستەقینە بۆ دیموکراسی و ئازادی، لە هەموو شتێک زیاتر پێویستی بە کەسایەتی وەک هەڤاڵ هەڵمەت هەیە. پێویستە گەنجانی باشووری کوردستان بە درێژایی هێڵی شەهید هەڵمەت خۆیان پەروەردە و بەڕێکخستن بکەن و چالاکانە هەڵسوکەوت بکەن.

هەڤاڵ هەڵمەت بە پابەندبوونی بێکۆتایی بە بەها نەتەوەییەکان و ژیانی ئازاد و هەستیاری بۆ دەستەبەرکردنی یەکگرتوویی نەتەوەی دیمۆکراتیکی گەلی کورد، بە کەسایەتی زانا و ڕووناکبیری هەمیشە لە هەموو شوێنێک هەڤاڵی نموونەی ئێمە بووە. دەبێت گەنجانی باشور لەسەر هەڵوێست، بەشداری، پابەندبوون و فەلسەفەی ژیان و تێکۆشانی هەڤاڵ هەڵمەت بژین. پێویستە پرۆسەیەکی نوێی لەسەر کەسایەتی  و پێگەی هەڤاڵ هەڵمەت دروست بکرێت و ببێتە شێوازی ژیان.

ئێمە بانگەوازیمان بۆ گەنجانی باشور: بۆ پاراستنی کوردستان بەشداری تێکۆشان بن

لەسەر ئەم بنەمایە، وەک هەڤاڵانی شەهید هەڵمەت، بە گەنجانی باشور دەڵێین: دوژمنانی کورد باش بناسن. دڵنیابن ئەو هێزە دوژمنە مرۆڤکوژ و داگیرکەرانەی کە دوژمنایەتی گەلی کورد دەکەن چ لە ڕابردوودا و چ ئەمڕۆش دوژمنی گەلی کوردن، بۆ یەکتر بگێڕنەوە و پیشانی یەکتر بدەن و لە هەر شوێنێک ئاشکرایان بکەن و ڕووخساری دوژمنکارانەیان بناسێنن. تۆڵەسەندنەوە لە دوژمنانی کورد چ لە مێژوودا و چ ئەمڕۆش بە ئامانجی سەرەکی خۆتان دابننێن. بەو پێیە خۆتان پەروەردە و بەڕێکخستن بکەن. فێرببن لە هەموو بوارێکەوە بەرگری لە خۆتان ونیشتمانەکەتان بکەن لەبەرامبەر داگیرکەران. خیانەتکاران لەناو خۆتاندا پەنا مەدەن. قەد ڕێگە مەدەن ئەو خائین و سیخوڕانەی کە هاوکاری دوژمن دەکەن لە نێوانتان بە ئاسانی بژین. ژینگەی ژیان، پەروەردە و ڕێکخستنی خۆتان لەمانە پاک بکەنەوە. یاد و بیرەوەری شەهید هەڵمەت بەڕێزدارییەوە بەرز ڕابگرن. وەک ئەو تایبەتمەندییە پێشەنگ و شۆڕشگێڕییەکانتان پێشبخەن. هەروەها بەشداری ڕێبازی شۆڕشی یەکسانی و ئازادیخوازانەی هەڤاڵ هەڵمەت بن، بۆ بەدیهێنانی خەونی شەهید هەڵمەت و بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراسی لە سەرتاسەری کوردستان ڕووبکەنە چیای ئازادەکانی کوردستان. هەروەها بەشداری تێکۆشان و ئەرکی پاراستن بن لە هەموو کوردستان و بەتایبەت باشور کوردستان.

چی ڕوودەدات با ڕووبدات، بەدڵنیاییەوە سەدەی ٢١ دەکەینە سەدەی کوردی ئازاد

بە گەلەکەمان دەڵێین: گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی لە قۆناغی دیاریکردنی چارەنوسی خۆیاندان. شەڕی شۆڕشگێڕییمان کە لەسەر بنەمای ئازادی و پاراستنی هەبوونمان بەڕێوەدەبرێت، بە بەهێزییەوە بەردەوامە. سەختی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەهەموو گۆڕەپانێکدا، هەروەها ئاماری بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی لە بەرامبەریدا، دەرخەری ئەمەیە. لەسەرووی هەموویەوە دەوڵەتی قڕکەری تورک کە لەلایەن دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە بەڕێوەدەبرێت، هەندێک هێزی هەرێمی و هێزی هەژمونگەری مەزن، کە خۆیان دەستپێرن بە ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک، هێشتاش بوونی کوردیان قبوڵ نیە و دەستبەرداری ئامانجی لەناوبردنی ئیرادەی کوردی ئازاد نەبوون. لەبەرامبەر بەکارهێنانەکانی گازی کیمیاوی ژەهراوی کە دەوڵەتی تورکی قڕکەر لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین بەکاری دەهێنێت، بێدەنگ بوونی ئەم هێزانە نیشانەیەکی گەورەی ئەم حەقیقەتەیە. هەروەها نیشانەیەکی دیکەی ئەم ڕاستییە ئەوەیە کە ئەو هێزە ناوبراوانە لە دەستکەوتە سیاسیەکانی گەلەکەمان لە باشوور پەشیمان بوونەتەوە. لە هەمانکاتدا لای هەموو کەسێک ڕوونبووەتەوە ئەم هێزانە وێڕای ئەوەی هەموو جۆرە چەک و دەرفەتێکی شەڕی داوەتە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست، لە بەرامبەر ئیرادەی بەرخۆدانی گەلەکەمان و گەریلاکانی کوردستاندا هەرچی دەکەن ناتوانن سەرکەوتن و کەوتنەتە ناو قۆناغی هەڵوەشاندنەوە. بۆیە پێویستە هەمووکەسێک بەشێوەیەکی باشتر بەشداری ناو تێکۆشان ببێت. ئێمەی گەلی کورد و تەڤگەرە پێشەنگەکەی ناتوانین ڕووبەڕووی لەدەستدانی سەدەیەکی دیکە ببینەوە. هەرچیەک ڕوودەدات با ڕووبدات سەدەی ٢١ دەکەینە سەدەی کوردی ئازاد. بڕیارداری و ئامانجی تێکۆشانی بنەڕەتیمان بەم شێوەیە. لەسەر ئەم بنەمایە. لە کەسێتی شەهید هەڵمەتدا بۆ خاوەنداریکردن لە یادکردنەوەی شەهیدانی قارەمان و پێکهێنانی  ئامانجی پیرۆزی ئازادی شەهیدانمان، بانگەوازی لە گەلی وڵاتپارێزمان، بەتایبەتی خەڵکی باشووری کوردستان دەکەین، یەکێتی و یەکگرتووی کۆمەڵایەتی بەهێزبکەن، دەستکەوتی دیموکراتیکی سیاسی بپارێزن، ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی بەهێزبکەن، تێکۆشان لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک مەزن بکەن و بە رۆحی یەکێتی نەتەوەییەوە داگیرکەری تورک لەسەر خاکی کوردستان بەدەرنێن.