کۆنفرانسی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو
کۆنفرانسی ڕاوێژ دەربارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداری چەندین چالاکوانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و چەند پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.
کۆنفرانسی ڕاوێژ دەربارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداری چەندین چالاکوانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و چەند پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.
هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانی کۆنفرانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان" لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، لە شاری تیلبورخی هۆڵەندا کۆنفرانسی ڕاوێژ دەربارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ٢٦ و ٢٧ ی نیسان بە بەشداری چەندین چالاکوانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و چەند پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە دوو پانێڵ ئەنجامدرا. لە پانێڵی یەکەمدا لەلایەن هەریەک لە سوهەیلا قادری و موعتەسەم تاتایی و لەیلا ماروتی و فەرشاد دۆستیپوور و دیاکۆ مورادی پێشکەش کرا. پانێڵی دووەم لەلایەن بەسێ شاماری و شیڤا عاملیراد و ئازاد حاجی ئاقایی و سومەیە ڕۆستەمپوور و ناوخاس نەزاری پێشکەش کرا.
لە ڕۆژی دووەمدا، پانێڵێک بە بەشداری دیمەن سۆهرابی و پرۆفیسۆر عەباس وەلی و دکتۆر کامەران مەتین و ڕۆژین موکریان و عەزیز ماملێ و هاوژین بەقالی ئەنجامدرا. تێیدا بەشداربووان سەرنجەکانی خۆیان خستەڕوو.
دواتر ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە سەرنج و پێشنیارەکانیان لە ئەنجامنامەیەکدا کۆکردەوە و بۆ ئامادەبووان خوێنرایەوە.