لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا ٥٦ کەسایەتی ئیتالی کە سیاسەتمەدار، پەڕلەمانتار، هونەرمەند، نووسەر، پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی تێدیایە و ٢٦ دامەزراوە نامەیەکییان بۆ خاڤێر بیتیلی سەرۆکی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا (KE)ی نارد.
لە نامەکەدا سەرنج خراوەتە سەر هەلومەرجی سەختی گۆشەگیری ئیمراڵی، کە ماوەی ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆیی تێدا ڕاگیراوە، وە جەختکراوەتەوە لە ڕۆڵی کاریگەری ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد. لە نامەکەدا داواکراوە کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە ئەرکی خۆی هەستێت.
هەروەها دەستنیشان کراوە، لە گۆشەگیری ئیمراڵییدا هەموو مافە بنەڕەتییەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەرانی پێشێلکراوە.
هەر لە نامەکەدا جەختکراوەتە لەوەی بە پێی ئەو بڕیارەی کە داداگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا (DMME) پەیوەست بە مافی هیوا لە ساڵی ٢٠١٤دا دەریچواند، ڕاگرتنی ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو شێوەیەک پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤە. لە نامەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە پێویستە تورکیا بەپێی بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا بجوڵێتەوە کە لە ١٧-١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤دا دەریکرد و ماوەی ساڵیکی دا بە تورکیا بۆئەوەی بە گوێرەی بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا گۆرانکاری لە یاسا بنەرەتییەکانیدا بکات.
'بە ملیۆنان کەس داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن'
لە نامەکەدا بە سەرنج خستنەسەر هەڵمەتی جیهانی ئازادی رێبەر ئاپۆ، دەستنیشان کراوە لە جیهاندا بە ملیۆنان کەس داوای ئازادی رێبەر ئاپۆ دەکەن.
لە بەشێکی نامەکەدا ئەمە نوسراوە: " بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت باس لە گرنگی ڕۆڵی سیاسی بەڕێز ئۆجالان نەکرێت لە بەرەپەدان بە پێشکەوتنی پرۆسەی ئاشتەوایی نێوان کورد و تورکدا. دوای ئەوەی تورکیا باکووری عێراق و سووریای داگیرکرد و درێژە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەدات. پێکدادانی نێوان کورد و تورک سنووری تورکیای تێپەڕ کردووە و بووە بە پرسێکی هەرێمی. چارەسەرکردنی ئەم پرسە دەتوانرێت ببێتە چارەسەری کۆیی پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
'دەبێت کۆمیتەی وەزیران هەنگاوی چالاک بگرێتەبەر بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان'
لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا ئاماژە کراوە بە هەوڵە نێونەتەوەییەکان کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دراوە و جەختکراتەوە لەوەی خواستی ئەو هەوڵانە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. ئاماژە بەوەکراوە ئیدی کاتی ئەوەیە کۆنسەی ئەورووپا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هەوڵیکی جددی و چالاک بگرێتە بەرو و هاتووە: "بەڕێز ئۆجالان چەندین جار جەختی لەوەکردەوە دەیەوێت چارەسەرییەکی ئاشتیانە بهێنێتە ئاراوە. دەبێت ڕێگە بدرێت بە بەڕێز ئۆجالان چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانییدا ئەنجام بدات و ئازاد بکرێت تا ئەوەی بتوانێت بۆ هێنانەئارای چارەسەرییەکی دادپەروەرانە و دیموکراتیک بۆ پرسی کورد کارەکانی بکات، کە چەندین ساڵە ئەو پرسە بەردەوامی هەیە.ئیدی دەبێت کۆمیتەی وەزیرانی ئەورووپا هەنگاوی یاسایی، دیبلۆماسی و سیاسی بنێت بۆ ئازادی بەڕیز ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسی کورد بە شێوەیەکی سیاسی."
ناوی واژۆکارانی نامەکە بەم شێوەیە:
Docent Giovanni Russo Spena, Zanîngeha Napolî, Parlamenterê berê û Berdevkê Komîteya Azadiya Ocalan.
Domenico Gallo, Dadger û Senator
Cesare Antetomaso, Hiqûqnas
Lisli Basso, Parêzvana Mafên Mirovan
Franco Ippolito - Parêzvanê Mafên Mirovan
Nicola Fratoianni, parlementer
Angelo Bonelli, parlamenter
Luana Zanella- parlamenter
Marco Grimaldi, parlamenter
Francesca Ghirra, parlementer
Giuseppe De Cristofaro, Senator
Tino Magni, Senator
Franco Mari, parlamenter
Filiberto Zaratti, parlamenter
Devis Dori, Parlamenter
Alfonso Gianni, Siyasetmedar
Luigi Vinci, parlamenter
Moni Ovadia, Şanoger
Maurizio Acerbo, Siyasetmedar û sendîkavan
Vincenzo Marcorelli, Sendîkavan
Roberto Eufemia, Endamê Meclîsê Şaredariya Romayê
Gianni Piazza, Profesor li Zanîngeha Catania
Prof. Fulvio Vassallo Paleologo- Associazione Diritti e Frontiere
Liana Nesta, Parêzer
Federico Venturini, Akademîsyen
Rosanna Labbate, Fonti di Pace OdV
Silvana Barbieri, Fonti di Pace OdV
Andrea Cegna, Rojnamevan
Laura Schrader, senarîst û rojnamevan
Alfonso di Stefano - Carovane Migranti
Antonino De Cristofaro- Esec. Naz. cobas
Alessio Scandurra, Antigone Onlus
Benedetta Buccellato, ANPI
Ambra D'Amico – Şanoger
Teresa Isenburg, li zanîngeha Mîlan profesor
Salvatore Cangemi, Siyasetmedar
Alessandra Cangemi, Rojnamevan
Solange Beatrice Laissy, siyasetmedar
Carla Zucchi - Siyasetmedar
Mauro Compagnoni, Informatiksen
Santuzza Angela Gennaro, İnformatiksen
Fabrizio EVA, Siyasetmedar
Ilaria Salis, parlamentera PE
Augusta Pasquero, Karsazek jine
Giovanni Urro, Perwerdekar
Lucia Zamparo, Perwerdekar
Gianni Sartori, Rojnamevan
Stefano Mannironi, Parêzer
Alfonso di Stefano - Carovane Migranti
Antonino De Cristofaro- Esec. Naz. cobas
Marino Bisso, Rojnamevan
Francesca Cella
Graziella Mascheroni, Seroka CISDA
Piero Bernacchi, Berdevkê Yekîtiya COBAS
Associazione Nazionale Giuristi Democratici
CRED - Centro di Ricerca ed Elaborazione per la Democrazia
ARCI Nazionale
Confederazione COBAS
COBAS Scuola SARDEGNA
Confederazione COBAS DI TERNI
Circolo di Sinistra Italiana "Peppino Impastato" ji Sesto San Giovanni
Fillea Cgil di Roma e Lazio
Associazione Ya Basta Bologna
Rete #NoBavaglio
Associazione Verso il Kurdistan Odv
CUB- Confederazione Unitaria di Base
ARCI Roma
Cultura è Libertà
ESC Atelier Autogestito
CISDA Comitato Italiano
Gruppo Anarchico C. Cafiero FAI Roma
CLAP - Camere del Lavoro Autonomo e Precario
Alkemia News Modena
ASS. Senza Paura Genova
Associazione Senzaconfine
Unicobas Scula & Universita
Gruppo Insegnanti di Geografia Autorganizzati – Giga
Associazione Melitea
Italo Di Sabato (portavoce Osservatorio Repressione)
Punto Rosso, Roberto Mapelli Presidente
Fonti di Pace ODV, Eleonora Bonaccorsi Presidente
Laboratorio Andrea Ballarò di Palermo