قەسەدە: لە دەوربەری بەنداوی تشرین ٢ درۆن خرایە خوارەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند کە لە دەوربەری بەنداوی تشرین ٢ فرۆکەی بێفڕۆکەوان و درۆنێکی داگیرکەران لە دێر حافر لە لایەن شەڕڤانانەوە خراوەتە خوارەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند کە لە دەوربەری بەنداوی تشرین ٢ فرۆکەی بێفڕۆکەوان و درۆنێکی داگیرکەران لە دێر حافر لە لایەن شەڕڤانانەوە خراوەتە خوارەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئاماری شەڕ و چالاکییەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە.
قەسەدە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:
"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دوێنێ (چوارشەممە) هێرشە دڕندانەکانیان لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر کرد. فرۆکە جەنگییەکانی داگیرکەران دەوربەری بەنداوی تشرین و شوێنی کرێکارانیان لە بەنداوی تشرین بۆمبباران کرد. لە هەمانکاتدا بە هاوەن دەوربەری گوندەکانی بەنداوەکەی بە سەختی بۆمبارانکرد. لە ئەنجامی تۆپباران و بۆردوومانەکاندا زیانی ماددی دروستبوو. شەڕڤانمان لە چوارچێوەی بەرپەرچدانەوەدا ٢ درۆنی داگیرکەرانیان خستەخوارەوە کە هەوڵیاندەدات هێرشی دەوربەری بەنداوەکە بکەن..
بەرەی پردی قەرەقۆزاق؛ فرۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر گوندەکانی تینا و خەسەق گردی شێڤێ. لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیان بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتییان کەوت. داگیرکەران و چەتەکانی گوندەکانی تینا، جادا، بیر حەسۆ، دیکان، سینا، گردی شێڤێ و قەرەقۆزاقیان بە هاوەن، تانک، موشەک تۆپباران کرد. زیاتر لە ١٠ بەر ئەوە ناوچانە کەوت و زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتەوە.
دوێنێ کاتژمێر ١٩:٣٠ فرۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕۆژئاوای کۆشکی ئەحمەد مونیری لە شارۆچکەی شیوخی ڕۆژئاوای کۆبانێ بۆمباران کرد و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
بەرەی دێر حافر؛ فرۆکەی جەنگی بێفرۆکەوان لەسەر هەرێمەکە دەگەڕان. درۆنێک هەوڵی دەدات هێزەکانمان بۆردوومان بکات، لە لایەن شەڕڤانمانەوە خرایە خوارەوە".