قەسەدە ناسنامەی ١٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ١٢ شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهیدبوون.
قەسەدە ناسنامەی ١٢ شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی ١٢ شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوون.
لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە، لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، شەڕڤانانی قەسەدە داستانی قارەمانێتی دەنووسنەوە، بەتایبەت لە بەندوای تشرین و پردی قەرەقۆزاق. ئەمە ٢٨ ڕۆژە شەڕڤانان تەواوی هێرشی چەتەکانیان شکاندووە و ئەفسانەی لوتبەرزیی دەوڵەتی تورکیان تێکشکاند. شەڕڤانان بە یەکگرتنی بەهێزی کورد و عەرەب و سریانی و پێکهاتەکانی تر، بەرخۆدانێکی مەزن دەکەن و تا کۆتایی شکۆی دانیشتووان دەپارێزن. گیانی خۆیان کردووەتە پردێک تا گەلانی هەرێمەکە بگەنە ئازادی و ئاشتی و ئاسایش.
لە ڕاگەیاندراوەکە بەڵێن دراوە بە تێکشکاندنی خەونی داگیرکەران، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکات و بەڵێن دەدات بە درێژەدان بە ڕێگەی فیداکاری و فراوانکردنی تێکۆشان بەرامبەر هێرشەکان. هەروەها بەڵێن دراوە کە هەرگیز ناهێڵن چەتەکان بگەنە هەرێمەکە و لەسەر بەڵێنەکانیان بۆ شەهیدان بەردەوام دەبن.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ناسنامەی شەهیدان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئاڤزەم چیا
ناو و پاشناو: تولای محەمەد
ناوی دایک: نەجاح
ناوی باوک: جوان
شوێن و کاتی لەدایکبوون: قامیشلۆ _ ٢٠٠٦
شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _ ٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
ناسناو: بێریتان شۆڕش
ناو و پاشناو: خالیدە عەبدوڵا
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: ساڵەح
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سیرین _ ٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
ناسناو: مستەفا حەمۆ
ناو و پاشناو: مستەفا ڕەشید
ناوی دایک: عایشە
ناوی باوک: ڕەشید
شوێن و کاتی لەدایکبوون: خاتوونیە _ ٢٠٠٤
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تەبقە، جورنیە، گوندی حوریە _ ٣ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
ناسناو: جان عەفرین
ناو و پاشناو: ماهیر حەسەن عومەر
ناوی دایک: مەلەک
ناوی باوک: حەسەن
شوێن و کاتی لەدایکبوون: حەلەب _ ٢٠٠٧
شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _ ٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
ناسناو: شام قامیشلۆ
ناو و پاشناو: لوقمان ئەل خەمیس
ناوی دایک: جەمیلە حەسەن
ناوی باوک: حەمیدی
شوێن و کاتی لەدایکبوون: قامیشلۆ _ ١٩٧٨
شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _ ٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
ناسناو: جوان قامیشلۆ
ناو و پاشناو: محەمەد حەمەد
ناوی دایک: شعاع
ناوی باوک: هاشم
شوێن و کاتی لەدایکبوون: شام _ ١٩٩٨
شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _ ٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
ناسناو: شاهین تربەسپی
ناو و پاشناو: عەدنان میتراس
ناوی دایک: شاهیە
ناوی باوک: یەحیا
شوێن و کاتی لەدایکبوون: حلوە جەدید _ ١٩٩١
شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _ ٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
ناسناو: زوهەیر عەبدوڵا عەلی
ناو و پاشناو: زوهەیر عەلی
ناوی دایک: جیهان
ناوی باوک: عەبدوڵا
شوێن و کاتی لەدایکبوون: گربک _ ٢٠٠٠
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تەبقە، جورنیە، گوندی حوریە_ ٣ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
ناسناو: میرخان عەبدولقادر ئیبراهیم
ناو و پاشناو: میرخان ئیبراهیم
ناوی دایک: زوبەیدە
ناوی باوک: عەبدولقادر
شوێن و کاتی لەدایکبوون: کۆبانێ _ ٢٠٠٥
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تەبقە، جورنیە، گوندی حوریە_ ٣ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
ناسناو: ئەحمەد محەمەد
ناو و پاشناو: ئەحمەد محەمەد
ناوی دایک: حەنا
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: سەمرە کەبیرە _ ٢٠٠٦
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تەبقە، جورنیە، گوندی حوریە_ ٣ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
ناسناو: دیار قامیشلۆ
ناو و پاشناو: بیلال ئیبراهیم
ناوی دایک: سەنیحە ئیبراهیم
ناوی باوک: سەتام
شوێن و کاتی لەدایکبوون: قامیشلۆ _ ٢٠٠٤
شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین_ ٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
ناسناو: سەلۆ قامیشلۆ
ناو و پاشناو: حەمزە ئەل حەبیب
ناوی دایک: خەدیجە
ناوی باوک: عەلی
شوێن و کاتی لەدایکبوون: قامیشلۆ _ ٢٠٠٣
شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین_ ٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.