سندرۆمی شکست، میت و پاراستنی لەناوبرد!

دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بە جێگیرکردنی هێزی تایبەت و چەتەکانی پەدەکە ئامانجی ئەوە بوو کە لەسەر بنەمای پلانی دابڕاندنی خاکی باشووری کوردستان هێرشە داگیرکارییەکانی ئەنجام بدات.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە بەم دواییانە بە هاوکاری پەدەکە هێرشێکی گەورەی کردە سەر باشوری کوردستان ڕۆژانە تووشی گورزێکی گەورە دەبێت و شکستی مێژوویی تۆمار دەکات. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا رووبەڕووی سندرۆمی تێکچوون ماوەتەوە، بۆ ئەوەی خۆی لەو نەخۆشییە ڕزگار بکات، یارمەتی لە هێزە خیانەتکارەکان، چەتەکانی داعش و چەتەکانی ڕۆژەوە دەگرێت. ڕاگەیەندراوە کە لە ٨ی تەمووز کاتژمێر٢٢:٠٠ لە بنکەی بامەڕنی بەمەبەستی بەڕێوەبردنی ئامانج و پلانی دابڕاندنی باشوور، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کۆبوونەوەیەکیان بە فەرماندە باڵاکانی لەگەڵ سێ بەرپرسی باڵای پاراستنی پەدەکە ئەنجامداوە. لەوێ ژووری چالاکی هاوبەشی پاراستن و میت دامەزراوە. ئەم کۆبوونەوەیە نزیکەی ٣ کاتژمێری خایاندووە. یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی گفتوگۆەکان داماڵینی ناوچەکە لە هاووڵاتی مەدەنی و ڕاگەیاندنی وەک ناوچەکەی ئۆپەراسیۆن بوو و هەروەها ڕوون بووەتەو کە ئامانجی سەرەکی گەمارۆدانی گەریلاکانی ئازادی لە مەتینایە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە بە هەموو جۆرە چەک و تەکنیکی قەدەغەکراو و هاوکاری پەدەکە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هێرش دەکاتە سەر گەریلاکان و ناتوانێت هیچ بەرەو پێشچوونێک بەدەست بهێنێت، پەنای بۆ چەتەکانی داعش و بەکارهێنانی هێزە خیانەتکارەکانی سەر بە ماڵی بارزانی بردووە تا لە دژی پەکەکە بەکاریان بهێنێت، ئەمە یەکێکە لە پیلانە بچووکەکانە و سەرەڕای ئەوەش سیاسەتی چۆڵکردن و سوتاندنی گوندەکان و زیادکردنی تۆڕی سیخوڕی خستووتە خزمەت ئەم پلانەوە.

هەروەها ئەوەش زانراوە کە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پەدەکە، عەلی عەونی و پارێزگاری دهۆک، عەلی تەتەر، کە ساڵانێکی زۆرە لەژێر کاریگەری سوپای تورکن دژ بە هێزەکانی گەریلا، بۆ ئەوەی خەڵکی ناوچەکە لەدژی هێزەکانی گەریلا ڕازی بکەن، هەرجۆرە ئاسانکارییەکیان بۆ هێزەکانی میت کردووە و لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لەگەڵ موختار و بەڕێوەبەرانی هەرێمی بادینان کۆبوونەتەوە. لەم لکاندن ودابڕاندنەی باشوورەدا یەکێک لە بەشە سەرەکییەکان تۆڕی سیخوڕییە و هەر بەو هۆیەشەوە هێزەکانی پاراستن بەشدارن لە کاری سیخوڕی. لە ڕێگەی پاراستنەوە، بەڕێوەبەری ناوچەیی میت، سینان ئوزە تاک و گروپەکەی لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ مۆختارەکان ئەم داواکارییانەیان هەبووە: "دەبێت وەک موختارەکانی تورکیا لەگەڵمان کار بکەن. ئێمە دەتوانین تەنها خۆتان و هەرێمەکەتان بپارێزین. ئەگەر هاوکاریی بکەن، ئێمە ٤٠٠ دۆلارتان بۆ تەرخان دەکەین، ئەڵبەت ئێمە دەتوانین بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە پێمان دەدەن، پارەی زیاتر بۆتان تەرخان بکەین. ئەرکی ئێوە تەنها لە چوارچێوەی سیاسەتی لەناوبردنی پەکەکە دایە و زانیاریمان لەسەر ئەو  کەسانە بدەن کە هاوکاری و لۆجستیک بۆ گەریلاکان دابین دەکەن."

کاتێک باسی ئۆپەراسیۆن دەکەین بێگومان پێویستە ئەوە بزانرێت کە ئەم ئۆپەراسیۆنی لکاندن و دابڕاندنەی باشووری کوردستان هێندە کارێکی ئاسایی نییە. لەو چوارچێوەیەدا دەیانویست پارێزگاری کەرکوک لە دەستی یەنەکە دەربێنن. بۆ ئەوەش زۆر فێڵ و پیلانیان داڕشت. بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە کەرکوک شکستیان هێنا. هەروەها هەڕەشەکانی ماڵی بارزانی و سیاسەتەکانیان له سەر شەنگال و هاتنەوەی بەپەلەی بەشێک لە ئێزیدەکان بۆ شەنگال پەیوەندی بەو پلانانەوە هەیە. قاسم شەشۆ، فەرماندەیەکی دووڕووی سەربازیی سەر بە پەدەکە کە شەنگالیەکان وەک دوژمنی رەگ و ریشەی خۆیان ناودێری دەکەن بە هاوکاریی میت و پاراستن سوکایەتی بە ئایینی ئیسلام دەکات و ویستی ئاژاوە و نائارامی لە نێوان گەلی ئێزیدی و شوێنکەوتووانی ئایینەکانی دیکە دروست بکات. دوای ئەوە بەشێک لە وتاردەرانی هەینی هەڕەشەیان لە ئێزدییەکان کرد. ئێمە دەمانەوێت سەرنج بۆ ئەم بابەتە ڕابکێشین، لەو ڕۆژەی کە هەڕەشە لە ئێزدییەکان کرا، لە مزگەوتەکاندا، یاری منداڵان بە ئاڵای تورکیاوە بەسەر منداڵاندا دابەش کرا. ئەمە بەڵگەیەکی تەواو ئاشکرایە کە کێ هەڕەشەی لە ئێزیدییەکان کردووە و کێ سووکایەتی بە ئیسلام دەکات.

دەوڵەتی فاشیست و هاوکارەکەی ماڵی بارزانی، کە ویستیان لە پلانی لکاندن و دابڕینی باشووری کوردستان هەنگاوێکی گەورە بنێن، ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلا و گەلی کورد بوونەوە و قاچیان شکا و تووشی سندرۆمی شکست هاتوون.