یەپەگە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازی سەرهەڵدانی کرد

فەرماندەیی گشتی یەپەگە بە بۆنەی ١٠یەمین ساڵوەگەڕی ئازادکردنی کۆبانێ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازی سەرهەڵدانی کرد.

فەرماندەیی گشتی یەپەگە بە بۆنەی ١٠یەمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی کۆبانێ بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

بەیاننامەکە وەهایە:

"ئەمڕۆ یادی ١٠یەمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی کۆبانێە و لەهەموو کەسێک پێرۆز دەکەین،. ئەم سەرکەوتنە کە شەڕێکی جیهانی دژی داعش بوو، سەردەمێکی مێژوویی خوڵقاند. لە ساڵی ٢٠١٥ لە ئەنجامی شەڕێکی بەرفراوان کە چەند مانگێکی خایاند، هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە، هاوشان لە گەڵ هاوپەیمانان و گەلی ڕۆژاوا چەتەکانی داعشیان لە کۆبانێ تێکشکاند، داعش هەرەشەی تیرۆری لە هەموو جیهان دەکرد، هێرشی کردە سەر زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بۆیە بەرخۆدانی کۆبانێ نەک تەنها لە ڕۆژاوا بەڵکوو کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش لەم هەڕەشەیە ڕزگار کرد.

سەرکەوتنی کۆبانی ئەوەندە کە سەرکەوتنێکی سەربازییە، ئەوەندەش هێمای بەرخۆدان و ئیرادەی گەلی کورد و هەموو گەلانی هەرێمەکەیە. لە شەڕی نێوان کەرامەتی مرۆڤایەتی و ئازادی، و هێزە تاڵانکارە کۆنەپەرەستەکان بوو. لە کاتی گەمارۆدانی کۆبانێ، داعش بە ئاشکرا چەک و کەرەستەی بە قاچاخ لە سنووری تورکیاوە دەگواستەو بۆ ناوچەکە، هەروەها چەتەکانی بە پاڵپشتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەهێنایە ناوچەکە. بەڵام سەرەڕای ئەمەش چەتەکانی داعش لە کۆبانی شکستیان هێنا و هەموو جیهان بینی کە هێزێک هەیە دەتوانێت شکستیان پێ بهێنێت. بەرخۆدانی کۆبانی نیشانی دا کە یەکڕیزی و یەکێتی گەلانی هەرێمەکە دەتوانێت لە دژی تیرۆر سەربکەوێت.

ئێمە لە کاتێکدا ئەم ڕۆژە گرنگە پیرۆز دەکەین، لە لایەکی ترەوە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانمان، بە تایبەت بۆ سەر تشرین و قەرەقۆزاق بەردەوامە. ئێمە ئەم هێرشە بە درێژەدەری هێرشەکانی سەر کۆبانێ دەبینین و بە هەمان ڕۆحیەتی بەرخۆدانەوە وەڵامی هێرشەکانی دەدەینەوە. ئەم هێرشە نەک تەنها ئارامی ناوچەکە تێکدەدات، بەڵکوو دەرفەتی لەبار بۆ گەڕانەوەی داعش و خۆڕێکخستنەوەی دروست دەکات. هێرش بۆ سەر ناوەندە ئەمنییەکان و ژێرخانی ژیانی گەل هەڕەشەیە لەسەر ئەو سیستەمەی کە بە خوێنی دەیان هەزار شەهید بەرهەم هاتووە. بۆیە داوا لە هەر کەسێک و دامەزراوەی نەتەوەکان دەکەین کە لە شەڕی داعشدا لە لە گەڵمان بن و بە پشتیوانی خۆیانەوە دژی تیرۆر بوەستنەوە و لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا هەڵوێستی دیار نیشان بدەن.

بەم بۆنەوە یادی شەهیدانی بەرخۆدانی کۆبانێ، کە بەفیداکاریی ئەوانەوە لە تێکۆشانی ئازادیدا سەرکەوتنمان بەدەست هێنا، بەرز ڕادەگرین. هەروەها لەم ڕۆژەدا پیرۆزبایی لە گەلەکەمان و هەڤاڵانمان دەکەین کە لە بەنداوی تشریندا بەرخۆدانی مێژووی تۆمار دەکەن، هاوکات بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، هەتا کۆتایی گەلەکەمان و خاکەکەمان لە دژی هەڕەشە و داگیرکاری دەپارێزین."