ئەرەن کەسکین: پەیامە ڤیدیۆییەکە دەرخەری ئاستی ئێستای پرۆسەکەیە
ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی گشتیی(ئیهەدە)ـە سەرنجی خستەسەر گرنگی پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند؛ بانگەوازەکە ئاستی ئێستای نیشاندا.
ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی گشتیی(ئیهەدە)ـە سەرنجی خستەسەر گرنگی پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند؛ بانگەوازەکە ئاستی ئێستای نیشاندا.
ڕێبەر ئاپۆ دوای ٢٦ ساڵ بۆ یەکەمجار پەیامێکی ڤیدۆیی بڵاوکردەوە، پەیامەکە لە نێو ڕای گشتییدا پێشوازی لێکراو و کاردانەوەی ئەرێنی بە دوای خۆییدا هێنا. ئەرەن کەسکین چالاکوانی مافی مرۆڤ و هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە)، لەو بارەوە هەڵسەنگاندنی کرد و بە بیری هێنایەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئیمراڵی گۆشەگیری بەردەوام بوو.
ئەرەن کەسکین رایگەیاند کە پەیامە ڤیدیۆییەکە ئاماژەیە بە قۆناغێکی گرنگ لە پرسی کورددا و وتی: "کاتێک ئۆجالان هێنرایە تورکیا، من یەکێک بووم لە ١٢ پارێزەرانی یەکەمی و بۆ ماوەی چەند ساڵ جیا لە چەند پارێزەرێک، کەس نەیتوانی چاوی پێی بکەوێت، تەنها لە کاتی پرۆسەی 'چارەسەری'دا نەبێت. چونکە گۆشەگیرییەکی ڕەها بەسەریدا سەپێنرا بوو. گۆشەگیرییەکە لەم ساڵانەی دواییدا توندتر بوو، زیندانی ئیمراڵی زیندانێکە کە دیار نییە گرێدراوی کۆێیە، تەنانەت یاسا ناوخۆییەکانی تورکیا لەوێ جێبەجێ ناکرێت و هەروەها هیچ ستانداردێکی یاسایی لەوێ ڕچاو نەدەکرا. ئەم دۆخە بەساڵان بەردەوامی هەبوو.
'پشتڕاستی دەکاتەوە کە وەک موخاتەب دەبینرێت'
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی کەسێکی وەها کە لە گۆشەگیریی ڕەهادایە، نیشاندەری ئەوەیە کە پرسی کورد گەیشتووتە چ ئاستێک. بەڕای من ئەم دۆخە ئەوە نیشاندەدات کە بە مۆخاتەب وەرگرتنی بەرێز ئۆجالان و بزووتنەوەی ئازادیی کورد قبووڵکراوە و کۆبوونەوەکان لەو چوارچێوەیەدا ئەنجام دراون. جگە لەوەش بێ گومان گەل چونکە بەساڵانە نەیانبینیبوو، کاریگەرییەکی زۆری لەسەریان بوو."
ئەرەن کەسکین ئاماژەی بەو شەڕە قورسانە کرد کە دوەڵەت لە کوردستان ئەنجامی داوە و وتی: "چارەسەری ئاشتیانە زۆر بەنرخە، بۆیە زۆر گرنگە چەکەکان بێدەنگ بکرێن و گفتوگۆی ئاشتی دەستپێ بکات."
دەوڵەتیش ناچارە هەنگاو بنێت
ئەرەن کەسکین ڕایگەیاند، دەبێت دیموکراتیزەکردنێکی گشتی دەستپێ بکات و وتی: "هەموو ئەو هەنگاوانەی کە ئێستا نێردراون، لەلایەن بزووتنەوەی کوردەوە بووە، دەوڵەت ناچارە هەنگاوی یاسایی بنێت. بۆ نموونە ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی، ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش، پێشکەوتنی ئازادی ڕادەربڕین و ڕێکخستنەکان؛ ئەمانە هێشتا جێبەجێ نەکراون."
لە کۆتاییدا ئەرەن کەسکین جەختی لەوە کردەوە کە هیوادارە دەوڵەت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات.