ئیدارەی زیندان لە بەرامبەر وەرگێڕانی نامە کوردییەکان داوای پارە دەکات
ئیدارەی زیندانی جۆری F ی بۆلو بۆ وەڕگێڕانی ئەو نامەیەی بە کوردی نووسیوویەتی، داوای پارەی وەرگێڕانی لە زیندانیکراو ئیحسان بالکاش کرد.
ئیدارەی زیندانی جۆری F ی بۆلو بۆ وەڕگێڕانی ئەو نامەیەی بە کوردی نووسیوویەتی، داوای پارەی وەرگێڕانی لە زیندانیکراو ئیحسان بالکاش کرد.
لە زیندانی جۆری F ی بۆلو کە بە پێشێلکردنی مافی زیندانیان ناوی دەرکردووە، مافی زانیاری وەرگرتنی زیندانیکراوی سیاسی ئیحسان بالکاش بەشێوەیەکی میزاجی ئاستەنگ دەکرێت. ئەو نامەیەی کە بالکاش بە زمانی کوردی نووسیوویەتی بە پاساوی "تێی ناگەین" لەلایەن ئیدارەی زیندانەوە ڕێگە بە ناردنی نەدرا. هەروەها ئیدارەی زیندانەکە لەبەرامبەر وەرگێڕانی نامەکان داوای پارەی کرد.
داوای پارەی وەرگێڕان لە زیندانیکراوەکە کرا
پارێزەری ئۆهەدە بێریڤان بارین چاوی بە ئیحسان بالکاش کەوت، ڕایگەیاند ئەم کارە پێشێلکردنی پێوەرەکانی یەکسانی و مافی وەرگرتنی زانیارییە، ئەم ڕەوشە گۆڕاوە بۆ میکانیزمێکی سانسۆر.
بێریڤان بارین ڕایگەیاند ئەم کارە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە، گوتی: "ئەم ڕەوشە مافی زانیاری وەرگرتنی زیندانیان بە زمانی کوردی ئاستەنگ دەکات، ئەو زیندانیانەی ڕەوشی ئابوورییان خراپە مافی زانیاری وەرگرتنیان لێ زەوت دەکرێت".
بێریڤان جەختی کردەوە، ئەرکی دەوڵەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی وەرگرتنی زانیاری گۆڕاوە بۆ میکانیزمی سانسۆر.
بێریڤان ڕایگەیاند نەوەک هەر مافی وەرگرتنی زانیاری، بەڵکو دەبێت شکۆی مرۆڤایەتییش بپارێزرێت.
بالکاش کە ڕێگە نەدرا نامەکەی بنێردرێت، لە دووەمین دادگای سزادانی بۆلو بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانی، سکاڵای تۆمارکرد. بەڵام یەکەمین دادگای سزای قورسی بۆلو کە سکاڵاکەی هەڵسەنگاند، هەموو داواکارییەکانی پەیوەست بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕەتکردەوە. دادگا ئەم کارە میزاجییەی وەک ئەرکی ئیدارەی زیندان پێناسەکرد.
پاش ئەم بڕیارە، پارێزەران داواکارییان بۆ دادگای دەستووری بەرزکردەوە.