یەژاستار چالاکی نیشانەشکێنی ئەنجامدا: ٣ داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی یەژاستار لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی زاپ لە داگیرکەرانیاندا، لە ئەنجامی چالاکی نیشانەشکێنیدا ٣ داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەراگەیەندراوێکدا لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکان زانیاری خستەڕوو.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ

٣ی ئایار کاتژمێر ١٤:٢٠، ١٣:١٥ و ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە دژی داگیرکەران کە لە جموجۆڵدابوون چالاکی نیشانەشکێنی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر:

١، ٢، ٣، ٤ و ٥ی ئایار لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی رەپین، دەشتی نەهلێ، دێرەش و زێڤکێ ٦ جار، لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانی بێشیل ٤ جار، لە هەرێمی خواکورک ئاوی لۆلان و گۆڕەپانی کۆلیت ٢ جار؛ بە گشتی ١٢ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کراون.

٣، ٤ و ٥ ی ئایار گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیم، گۆلکا، دەرگەلێ، شاخی ئامێدی، شاخی جودی، شاخی شەهید پیردۆغان، بێشیلی و سێلازێ بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب