بۆ ٨٧ شەهید لە کەمپی سەرێکانی رێورەسمی یادکردنەوە ئەنجامدرا

لە کەمپی سەرێکانی بۆ ٨٧ شەهیدی یەپەگە، یەپەژە، قەسەدە، یات، هەپەگە، هێزەکانی خۆپاراستن و پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست و لێنینیست کە لە مانگی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی سالی ٢٠١٢ و مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ شەهید کراون، رێورەسمی یادکردنەوەی سازکرا.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان لە کەمپی سەرێکانی بۆ ٨٧ شەهیدی یەپەگە، یەپەژە، قەسەدە، یات، هەپەگە، هێزەکانی خۆپاراستن و پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست و لێنینیست کە لە مانگی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی سالی ٢٠١٢ و مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ شەهید کراون. رێورەسمی یادکردنەوەی ساز کرد.

لە رێورەسمەکەدا عەبدولرەزاق ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و وتی، " شەهیدان بۆ ئەوەی ژیانی شکۆمەندانە لە وڵاتێکی ئارامدا بپارێزن، گیانیان بەخت کردووە."

عەبدولرەزاق ئەحمەد باسی ئەوەی کرد کە لە سایەی فیداکاری شەهیدان، رێکخراوە تیرۆریستیەکانی وەک داعش و ئئەلنوسرە تێکشکێنران و وتی، " ئێمە بەڵێنی بەردەوامیدان بە رێگەی شەهیدان دەدەین کە سەرکەوتن مسۆگەر بکرێت و بگەڕێینەوە بۆ زێدی خۆمان کە داگیرکراوە."

حەمید حەسەن فەرماندە لە ئەنجومەنیس سەربازی حەسەکە قسەی کرد و یادی ٨٧ شەهیدی یەپەگە، یەپەژە، قەسەدە، یات، هەپەگە، هێزەکانی خۆپاراستن و پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست و لێنینیستی کردەوە و بەڵێنی بەردەوامیدان بە رێگەی شەهیدانیدا.

هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە دوژمن هەرچەندە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکە، ناتوانێت ئیرادەی گەل و پێکهاتەکان بشکێنێت.

لە کۆتایی رێورەسمەکەدا سینەڤزیۆنێک لەبارەی ٨٧ شەهیدەکە نمایشکرا.

ف.ق