هێرشی چەتەکان بۆ سەر تلتەمر تێکشکێنرا

چەتەکانی دەوڵەتى تورک هەوڵیاندا هێرش بکەنە گوندی ئوم کێف لە تلتەمر، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی تلتەمرەوە هەوڵەکەیان شکستی پێهێنرا.

چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندی قاسمیە لە باکووری رۆژئاوای تەلتەمر هەوڵیاندا بەرەوە گوندی ئوم کێف پێشڕەوی بکەن.

شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی تلتەمر بەرەنگاری هێرشی چەتەکان بوونەوە و شەڕ روویدا.

شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی تلتەمر لە بەرەنگارییەکەیاندا گورزی قورسیان لە چەتەکانی دەوڵەتی تورک دا و چەتەکان ناچار بە هەڵهاتن و پاشەکشە کران و تەرمی کوژراوەکانیان لە دوای خۆیان بە جێهێشت.

ژ.ت