ل گوندی مۆئەلەک ٣ داگیرکەر کوژران

قەسەدە رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شەڕوپێکدادانێکدا لە عەین عیسا ٣ داگیرکەر کوژران و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە راگەیەنراوێکی لەبارەی شەڕەکەوە بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لەبارەی شەڕی عەین عیساوە راگەیەنراوێکمان بڵاوکردەوە. چەتەکانی دەوڵەتی تورک کە لە شەڕەکەدا گورزی گەورەیان بەرکەوت هەوڵیاندا تەرمەکانیان ببنەوە و بۆیەش هێرشیان کرد. هێزەکانمان لە گوندی موئەلەک وڵامی چەتەکانیان دایەوە. لە چالاکیەکەدا ٣ چەتە کوژران و ٢ چەتەش بریندار بوون. تەرم و ئامێری سەربازی لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئێمەدان.

شەڕوپێکدانان ناو بە ناو لە ناوچەکەدا بەردەوانە."

ف.ق