لە تل بەراک یادی شەهیدانی ١٢ی ئادار کرایەوە

ئەنجوومەنی تل بەراک یادی شەهیدانی ١٢ی ئاداری کردەوە.

ئەنجوومەنی ناوچەى تل بەراک لە کانتۆنی قامیشلۆ بە بۆنەى ١٧هەمین ساڵیادی ١٢ی ئادارەوە چالاکییەکی رێکخست و راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوەکە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوچەى تل بەراک و لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی ناوچەکەدا لەلایەن ئەمینە خەڵەف هاوسەرۆکی ئەنجوومەنەکەوە خوێندرایەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"راپەڕینی ١٢ی ئادار کۆت و بەندی ترسی گەلی تێکشکاند، کە دەیان ساڵ بوو بۆ مافەکانیان تێدەکۆشان و بووە چەخماخەى شۆڕشی ١٩ی تەممووز، کە دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەری دیموکراتیکی لێ بەرهەم هات. لەو خۆبەڕێوەبەرییە خۆسەرە دیموکراتەدا نوێنەرایەتی ئامانج و ئیرادەی هەموو پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سوریان، ئاشور، ئەرمەن و پێکهاتەکانی تر دەکرێت. پێکهاتەکانی هەرێمەکە یەکگرتووانە و پەیوەستبوون، بە رۆحی برایەتیی گەلان و ژیانی هاوبەش، هەرێم و دەستکەوتەکانی خۆیان لە هەموو هەوڵە پیلانگێڕییەکان پاراست.

ئێمە تاوانەکانی حکومەتی سوریا و عەقڵییەتەکەى ئیدانە دەکەین. هاوکاتیش دیالۆگی ناوخۆیی سوریایی پێویستە تاوەکو قەیرانی سوریا کۆتایی پێ بێت".

ژ.ت