شاعیری کورد دەحام حەسەن کۆچی دوایی کرد

شاعیری کورد دەحام حەسەن لە قامیشلۆ کۆچی دوایی کرد.

شاعیری کورد دەحام حەسەن لە شاری عامودێ لە کانتۆنی قامیشلۆ لە تەمەن ٧٥ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

دەحام حەسەن ساڵی ١٩٤٦ لە دایکبوو بوو و لە تەمەنی منداڵیەوە دەستی بە نووسینی شێعری عەرەبی کردبوو و دواتریش چیرۆک و وتاری نووسیوە.

هەروەها دەحام حەسەن کتێبێکی بە ناوی "لە ناو رۆشنبیریی و هونەر و سیاسەتدا نینۆک" نووسیوە.

شێعر و چیرۆکەکانی حەسەن لە ژمارەیەکی زۆر لە ماڵپەڕەکاندا بڵاوکراوەتەوە.

تەرمی دەحام حەسەن شاعیری کورد، لە دوای تەواوکردنی کاروباری ئایینی لە مزگەوتی قامیشلۆ، لە گەڕەکی غەربی و لە گۆڕستانی هەلێلییە بە خاک سپێردرا.

ژ.ت