سوپای تورک گوندەکانی سەر بە ناوچەکانی شەرا و شێراوای عەفرین تۆپباران کرد

پێنج ساڵە دەوڵەتی قڕکەری تورک هێرش دەکاتە سەر عەفرین. سوپای داگیرکەری تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گوندەکانی سەر بە ناوچەی شەرا و شێراوای تۆپباران کرد. لە عەفرینیش لە تەقینەوەیەکدا ٢ چەتە کوژران.

بەگوێرەی زانیاریەکان، سوپای داگیرکەری تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گوندی بێنێی ناوچەی شێراوای عەفرینیان تۆپباران کردووە.

راگەیەندرا کە تاوەکو ئێستا ٢٤ گولە تۆپ بەر گوندەکە کەوتوون.

سوپای داگیرکەری تورک هەروەها گوندەکانی ئیرشادیە، مەرەناز، شوارخا و مالکیەی ناوچەی شەرای عەفرینی تۆپباران کرد.

دەگۆترێت کە ٥٠ تۆپ بەر گوندەکە کەوتوون.

لە خاڵی پشکنینی چەتەکان تەقینەوە روویدا: دوو چەتە کوژران

لەم نێوەندەدا بەگوێرەی زانیاریەکان ، لە خكی کۆنتڕۆڵی چەتەکانی تەحریر شام  لە دەروازەی خەزاویەی ناوچەی شێراوا تەقینەوەیەکی گەورە روویدا.

بەهۆی تەقینەوەکەوە، ٢ چەتە کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

ف.ق