دەوڵەتی تورکیا ٦٠ هاووڵاتیى تری لە عەفرین رفاند

دڕندەیی دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەتەکانی لە عەفرین بەردەوامە. دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەتەکانی تا ئێستا سەدان عەفرینییان ڕفاندووە، دوێنێش ٦٠ کەسی تریان ڕفاندووە.

تاڵانی، ئەشکەنجەدان و ڕفاندنی هاووڵاتییانی عەفرینی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و گروپی چەتەکانییەوە لە عەفرین بەردەوامە. دەوڵەتی تورکیا و گروپی چەتەکانی تا ئێستا سەدان هاووڵاتیى عەفرینییان رفاندووە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش هێرشەکانیان لە دژی گەل سەختتر و چڕتر دەکەنەوە، هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییان، ئەشکەنجەی خاوەن ماڵەکان دەدەن و هەموویان دەڕفێنن. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەى لە سەرچاوەکانمانەوە لە عەفرین دستمان کەوتوون، دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەتەکانی گوندی دارگرێ لە ناوچەی ماباتای عەفرین نزیکەی ٦٠ کەسی تریان رفاندووە.

هیچ هەواڵێک لە بارەی ئەو ڕفێندراوانەوە نازانرێت

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوە خۆجێیەکان، دوێنێ کاتژمێر ٤ دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەتەکانی، گەمارۆی گوندی دارگرێ-یان دا و بە زرێپۆشەوە چوونە ناو گوندەکەوە و ٦٠ کەسیان لە بنەماڵەی عەلیکۆ ٦٠ بە زۆری زۆرداریی رفاند.

سەرچاوە خۆجێیەکان جەختیان لەوە دەکردەوە کە ئەو چەتانەی ڕۆیشتوونەتە ئەو گوندە، جلوبەرگی داعشیان لەبەر خۆیان کردووە و بە لێدان و هەڕەشە ئەو هاوڵاتییانەیان سواری ئۆتۆمبێلەکانیان کردووە. هەتا ئێستاش نازانرێت ئەو گوندنشینانەیان بۆ کوێ ڕفاندووە.

ناوی چەند کەسێک لە ڕفێندراوەکان ئاشکرابوون

نەزمی ئەحمەد عەلیکۆ، سەبری ئەحمەد عەلیکۆ، محەمەد عومەر عەلیکۆ، خەلیل عومەر عەلیکۆ، جیگەر عومەر عەلیکۆ، ڕەشید ئەحمەد عەلیکۆ، کاوە ڕەشید عەلیکۆ، شیار نەزیر حەمال، محەمەد فەتحی حەمال، عەزیز مەنان مستەفا، ئەمین عەزیز مەنان، محەمەد مەنان مستەفا، ئەمین وەلۆ ناسراو بە سێڤین، شیار محەمەد مەنان، بەزات محەمەد سلێمان، عارف جەمیل عارف، ئەسعەد مستەفا یوسف، ئەحمەد محەمەد عەلیکۆ.

ر.م