سوپای سوریا معرت ئەلنوعمانی کۆنتڕۆڵ کرد

سوپای سوریا بە یارمەتی هێزی ئاسمانی ڕووسیا شاری معرت ئەلنوعمان کە دەکەوێتە باشوری ئیدلب لە چەتەکان پاککردەوەو بەتەواوی کۆنتڕۆلی کرد.

میدیاکان بڵاویان کردەوە، ئەو چەتانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەبێ شەڕ لە معرت نوعمان کشاونەتەوە.

شاری معرت ئەلنوعمان دەکەوێتە سەر شا ڕێگای ئێم٥ سەربە لەنێوان حەلەب-شام، دەکەوێتە سەر هێڵی پەیماننامەی نێوان ڕوسیا، تورکیاو ئێران کە لە سوتچی مۆریان کردبوو.

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بۆ ڕێگە لە سوپای سوریا بۆ کۆنتڕۆلکردنی معرت ئەلنوعمان بگرن، چەندین ڕۆژبوو هێرشی شاری حەلەبیان دەکرد.