قۆناغی دوەمی هەوڵەکان بۆ یەکێتیی سیاسیی کورد دەستیپێکرد

پارتەکانى یەکێتیی نیشتمانیی کورد رایانگەیاند، قۆناغی دووەمی هەوڵەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ یەکێتیی سیاسیی کورد دەستیپێکرد.

نوێنەرانی پارتەکانى یەکێتیی نیشتمانیی کورد دوێنێ لە بارەگای پەیەدە لە قامیشلۆ کۆبوونەوەیەکى ئاساییان ئەنجامدا. لەو کۆبوونەوەیەدا پێشکەوتنی پەیوەندیدار لەبارەى دیالۆگی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا.

دواى کۆبوونەوەکە سکرتێری گشتیی یەکێتیی لیبراڵەکانى کوردستان فەرهاد تێلۆ رایگەیاند، قۆناغی دووەمی چاوپێکەوتنەکانى نێوان هێزە سیاسییەکانى کورد دەستیپێکردووە.

تێلۆ وتی "دوێنێ شەو پارتەکانى یەکێتیی نیشتمانیی کورد لەگەڵ نوێنەرانی ئەنەکەسە کۆبوونەوە. گفتوگۆ لەبارەى هەندێک بابەتەوە کرا و بەپێی کۆبوونەوەى نێوان ئەو لایەنانەدا ناکۆکیی زۆر گەورە لە گۆڕێدا نەبوو. دەتوانین ئەو کۆبوونەوەیە بە کۆبوونەوەى دووەمی قۆناغی دووەمی دیالۆگی نێوان کورد ناوزەد بکەین".

تێلۆ باسی ئەوەشیکرد، لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی دووەم دا بابەتە سەرەکییەکان بۆ گفتوگۆر لەو کۆبونەوەیەدا پێشوەختە دیاری نەکراوە، بەڵکو لە خودی کۆبوونەوەکەدا دیاری دەکرێت.

تێلۆ ئاماژەى بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا مەزڵوم عەبدی فەرماندەى گشتیی قەسەدە و ویلیام رۆیبوک راوێژکاری هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئامادە بوون.

ژ.ت