له‌ باب ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌

له‌ شارۆچكه‌ی بابی سووریا كه‌ له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركدایه‌، ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ نزیك كۆڵانی سه‌نته‌ر له‌ شارۆچكه‌ی باب-ی سووریا ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌. تا ئێستا ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ زانیاری به‌ده‌ستنه‌خراوه‌ و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسایه‌تیی خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

پێشتریش له‌ ٥ی ئاداری ٢٠١٩\١٤ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ شارۆچكه‌كه‌ ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو به‌ هێزه‌داگیركه‌ره‌كاندا ته‌قیبوویه‌وه‌. ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون چالاكییه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتبوو و ڕایگه‌یاندبوو: «هێزه‌كانمان له‌ باب ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراویان به‌ چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌. له‌ ئه‌نجامدا ٥ چه‌ته‌ كوژراون و ٩ی دیكه‌ش بریندار بوون.»

s.m