لە رەقا سەرەک چەتەیەکى داعش دەستگیرکرا

هێزەکانى سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە رەقا سەرەک چەتەیەکى داعش-یان دەستگیرکرد. لە دێرەزۆریش دەست گیرا بەسەر جبەخانەیەکی چەک و تەقەمەنیى چەتەکاندا.

ناوەندی راگەیاندنى قەسەدە بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنیکى تایبەت دا لە رەقا سەرەک چەتەیەکى داعش دەستگیرکرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سەرەک چەتەیە پەیوەندیى بە کوشتنى شێخ بەشیر ئەل هوەیدی-یەوە هەیە.

قەسەدە راشیگەیاندووە، تاوەکو دەستگیرکردنى هەموو کەسە پەیوەندارەکان بە کوشتنى شێخ بەشیر ئەل هوەیدی-یەوە، ئۆپەراسیۆنەکەیان بەردەوام دەبێت.

هاوکات هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆ لە دێرەزۆر لە خوێندنگەى ئەبو حەمام لە دێرەزۆر عەمبارێکى چەک و تەقەمەنیى چەتەکانى داعش-یان دۆزییەوە.

هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆ لە دواى پێگەیشتنى هەواڵی بینینی ماددەى گوماناوی لەو گوندەدا دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە و لە ئەنجامدا لە خوێندنگەى ئەو گوندەدا ژمارەیەکى زۆر بۆمبیان دۆزیوەتەوە، کە بۆ تەقاندنەوە ئامادە کرابوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆمب و تەقەمەنییەکان لەلایەن هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆوە پووچەڵکراونەتەوە. زیاتریش لە ٧٠٠ گولـلە هاوەن لەو خوێندنگەیەدا دەستى بەسەردا گیرا.

ر.م