لە قامیشلۆ هێرشی ئاسمانی کرایە سەر خاڵێک پشکنینی هێزەکانی رژێم

لە شاری قامیشلۆ فڕۆکە جەنگییەکان، کە چاوەڕێ دەکرێت سەر بە هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بن ھێرشیان کردە سەر خاڵێکى پشکنینی هێزەکانی رژێم. دەوترێت هێرشەکە لە دوای هەوڵەکانی رژێم بووە بۆ رێگریکردن لە کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی.

فڕۆکە جەنگییەکان هێرشیان کردە سەر لە خاڵێکى پشکنینی هێزەکانی رژێمی سوریا لە قامیشلۆ. ئەو فڕۆکە جەنگییانەى بۆردومانەکەیان ئەنجامداوە، چاوەڕێ دەکرێت سەر بە هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژ بە داعش بن.

بە پێی زانیارییەکان، خاڵی پشکنینی رژێمی سوریا لە نزیک ئەبو زەهبە لە تەل بەراک ئەم بەیانییە رێگریی لە کاروانێکى هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی کردووە.

ئاماژە بەوەکراوە، دواى ئەو رێگرییەی هێزەکانی رژێم فڕۆکە جەنگییەکان کە چاوەڕێ دەکرێت سەر بەهاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بن، ئەو خاڵەی پشکنینی هێزەکانی رژێمی سوریایان بۆردومانکردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا رژێم کوژراو و برینداری هەیە، بەڵام ژمارەی کوژراوان و برینداران روون نییە.

ژ.ت