لە هێرشێکی خۆکوژیدا لەسوەیدا-ی سووریا زیاتر لە١٠٠کەس کوژران

چەتەكانی داعش لە هەرێمی سوەیدا-ی سوریا هێرشی خۆكوژییان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ كەس كوژران.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەرپرسی خانەی چاودیری مافیەکانی مرۆڤ لەسووریا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرانسە دووا ووتی: لەو هێرشەدە ٣٥ هاووڵاتی مەدەنی و ٦٧ چەکداری ڕژیمی سووریا کوژراون." چەتەکانی داعش ئەو هێرشەیان وە ئەستۆۆ گرتووە".

ئەمڕۆ چەتەكانی داعش لە سوەیدا لە باشوری سوریا تەقینەوەی خۆكوژییان ئەنجامدا و بەهۆیەوە ٣٥ هاوڵاتی مەدەنی و ٦٧ لایەنگری ڕژێمی سوریا كوژران.

لەو هێرشەكەدا سێ‌ چەتەی داعش خۆیان بۆمبڕێژ كردووە و لەناو قەرەباڵغیدا خۆیان تەقاندوەتەوە.

جگە لەوەی زیاتر لە ١٠٠ كەس كوژراون، سەدان كەسیش بەهۆی هێرشە خۆكوژییەكەوە بریندار بوون.

ک-ش