لە هێرشێکدا لە حەسەکە ٢ کەس کوژران

لە حەسەکە بەهۆی هێرشێکەوە ئەندامێکى ئەنجوومەنى گەنجانى سوریاى دیموکراتیک (مەسەدە) و خوشکێکى شەهید بوون.

کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ لەلایەن کەسانێکى نەناسراوە، بۆمبێکى دەستى هەڵدراوەتە ماڵی ماڵی دیلان شێخ محەمەد ئەندامى ئەنجوومەنى گەنجانى سوریاى دیموکراتیک (مەسەدە) و بەو هۆیەوە دیلان شێخ محەمەد و خوشکێکى بە ناوی دلیار شێخ محەمەد شەهید بوون.

 لە دواى رووداوەکە هێزەکانى ئاسایش بە خێرایى چوونەتە شوێنى هێرشەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ماڵی دیلان شێخ محەمەد ئەندامى ئەنجوومەنى گەنجانی سوریاى دیموکراتیک لە گەڕەکی عەزیزییەى شارى حەسەکەدایە.

ر.م