لە هەجین ٣٠ چەتەى داعش کوژران

لە چوارچێوەى هەڵمەتى گەردەولی جزیر لە بەرەى شەڕی شەفعە و سوس لە هەجین، شەڕی قورس لە نێوان شەڕڤانانى قەسەدە و چەتەکانى داعش روودەدات و لە تازەترین شەڕەکاندا ٣٠ چەتەى تری داعش کوژراون.

لە بەرەى شەفعە و سوس لە هەرێمى هەجین لە دێرەزۆر شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) و چەتەکانى داعش روو دەدات.

شەڕڤانانى قەسەدە دوێنێ ناوچەیەک، کە چەتەکان بۆ چاودێریکردن و شوێنێکى تری چەتەکان، کە ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراوى تیادا ئامادە دەکرا، تەقاندەوە.

بەپێى سەرچاوەکانى قەسەدە، لەو شەڕانەدا ٣٠ چەتەى داعش کوژراون و بڕێکى زۆر چەک و تەقەمەنیش لەلایەن شەرڤانەوە دەستى بەسەردا گیراوە.

شەڕڤانانى قەسەدە بەردەوامن لە هێرش و پێشڕەوییەکانیان لە دژی چەتەکانى داعش.

ر.م