١٠ ساڵ سزای زیندان به‌سه‌ر گوڵمان و ١٢ ساڵیش به‌سه‌ر كاراداغدا سه‌پێنرا

سزای ١٠ ساڵ زیندان بۆ ئه‌كادیمی نورای گوڵمان و بۆ یاسه‌مین كاراداغش ١٢ ساڵ سزای زیندان بڕایه‌وه‌.

دانیشتنی دۆسیه‌ی ٤ كه‌س كه‌ ئه‌كادیمی نورای گوڵمانیشیان تێدایه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵكوتانی پۆلیسه‌كان بۆ سه‌ر ناوه‌ندی كولتوری هه‌زه‌خ له‌ ئۆكمه‌یدانی ئیسته‌نبوڵ ده‌ستگیركرابوو، به‌ڕێوه‌چوو، به‌ بڕیارنامه‌ی له‌ یه‌كسان به‌ یاسا (كه‌ هه‌ كه‌) ئازاد كرابوو، له‌ ٢٨هه‌مین دادگای سزای قورسی ئیسته‌نبوڵ بینرا.

گوڵمان و یاسه‌مین كاراداغ كه‌ به‌ تۆمه‌تی "ئه‌ندامێتی رێكخستن" دادگایی ده‌كران به‌شداری دانیشتنه‌كه‌یان كرد. دادگا ١٠ ساڵ سزای زیندانی بۆ گوڵمان و ١٢ ساڵیشی بۆ كاراداغ بڕیه‌وه‌. دوای بڕیاره‌كه‌ گوڵمان و كاراداغ له‌ هۆڵی دادگا ده‌ستیان به‌ چالاكی دانیشتن كرد.

هـ . ب