٢٧ ساڵ لەوە پێش رفێنرا و هیچ هەواڵێکی لێ دەستنەکەوتووە

کۆمەڵەى مافی مرۆڤ لە تورکیا رایگەیاند، ٢٧ ساڵ لەوە پێش عەلی ئەفە ئۆغڵو رفێنرا و لەو کاتەوە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەى چارەنووسییەوە دەستنەکەوتووە.

لقی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ لە ئیزمیر رایگەیاند، عەلی ئەفە ئۆغڵو لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤دا لە سەر رێگای ئیزنیک و ئیستەنبول رفێنرا و ئیدی لەو کاتەوە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەسەر ژیان و چارەنووسی دەستنەکەوتووە.

دەنیز بایراک بەرێوەبەری لقی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ لە ئیزمیر رایگەیاند، ھعەلی ئەفە ئۆغڵو پێش ئەوەى بڕەفێنرێت دەستگیرکرابوو و لە دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر ئازاد کرابوو، بەڵام دوای ئەوەی ئازاد کرا لە ٥ کانوونی دووەمی ١٩٩٤ لەسەر رێگای ئیزنیک و ئیستەنبول رفێنرا و لەو کاتەوە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەییەوە دەستنەکەوت. پارێزەرانی ئەفە ئۆغڵو لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ سەردانی داواکاری گشتییان کرد و داوای چارەنووسی ئەفە ئۆغڵویان کرد، بەڵام داواکاری گشتیی پێی رایگەیاندبوون، رەنگە رۆیشتبێت بۆ لای براکەى".

دەنیز بایراک راشیگەیاند، لە هەموو هەلومەرج و دۆخەکاندا دەنگی خۆیان هەڵدەبڕن و ناڕەزایەتی دەردەبڕن تاوەکو هەواڵێکیان لەبارەی  بێسەروشوێنکراوەکانەوە دەست بکەوێت.

ژ.ت