٣ رێکخراوی تر بەشداری کەمپەینی "کاتیەتی" بۆ ئازادیی ئۆجالان بوون

رێکخراوەکانی لوتکەى جیهانی نوێ (New World Summit)، هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بۆ داکۆکی لە مافەکان و ئازادییەکان (AIDL) و یەکێتیی داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە جیهان و دیموکراسیی یەکێتیی ئەوروپا (ELDH) بەشداری کەمپەینی ئازادیی ئۆجالان بوون.

دەستەی خەباتی کورد لە ئەفریقای باشوور (KHRAG) و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور (COSATU) لە رۆژی ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کەمپەینی "کاتیەتی: بۆ ئاشتییەکی یەکسان لە تورکیا و ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دەستیپێکرد.

ئەو کەمپەینە تاوەکو دێت فراوانتر دەبێت و پێشوازیی لێدەکرێت و لەو چوارچێوەیەدا رێکخراوەکانی، یەکێتیی داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە جیهان و دیموکراسیی یەکێتیی ئەوروپا (ELDH)، لوتکەى جیهانی نوێ (New World Summit) و هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بۆ داکۆکی لە مافەکان و ئازادییەکان (AIDL) بەشداری کەمپەینەکە بوون.

رێکخراوی یەکێتیی داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە جیهان و دیموکراسیی یەکێتیی ئەوروپا (ELDH) رایگەیاند، پشتیوانی لە کەمپەینی "کاتیەتی: بۆ ئاشتییەکی یەکسان لە تورکیا و ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دەکەن و بۆ جوڵاندنی ئەو بابەتە لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەست بە هەوڵەکانیان دەکەن.

رێکخراوی یەکێتیی داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە جیهان و دیموکراسیی یەکێتیی ئەوروپا (ELDH) لقی لە وڵاتانی یونان، تورکیا، هەرێمی باسک، بەلجیکا، بولگاریا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، مۆسکۆ، رووسیا، سربیا، سویسرا، ئیسپانیا و ئۆکرانیا هەیە.

رێکخراوی لوتکەى جیهانی نوێ (New World Summit)، کە بارەگاکەى لە وڵاتی هۆڵەندایە و رێکخراوێکە کاری سیاسی و هونەری بۆ پێشخستنی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و پشتیوانیکردن لە چەوساوەکان و بێبەشکراوەکان ئەنجام دەدات، رایگەیاند، بەشداری لە کەمپەینەکەدا دەکات.

رێکخراوی لوتکەى جیهانی نوێ (New World Summit) بۆ گەلانی بێ دەوڵەت، کۆمەڵگە خۆبەڕێوەبەرەکان و رێکخراوە قەدەغەکراوەکان بە شێوەی سیاسی و هونەری لە کۆبوونەوەى باڵای گەلاندا پلاتفۆرم و سەکۆ دروست دەکات.

رێکخراوی لوتکەى جیهانی نوێ (New World Summit) لەمساڵانەى دوایدا بە تایبەت بۆ رۆژئاوا، هەم لە رۆژئاوا و هەم لە ئەوروپا چالاکیی هونەری – سیاسیی جیاجیای ئەنجامدا. بە بەشداریی بەش و پێکهاتە کۆمەڵایەتی و سیاسییە ئەڵتەرناتیڤەکان کۆبوونەوە و دانیشتن و پەرلەمانی هونەری و سیاسییان بۆ رێکدەخات.

رێکخراوی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بۆ داکۆکی لە مافەکان و ئازادییەکان (AIDL) ناوەندەکەى لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسایە و لقی لە جنێڤ و بروکسل-یشدا هەیە و بە گرنگییەوە بۆ ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لە باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کار دەکات.

رێکخراوی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بۆ داکۆکی لە مافەکان و ئازادییەکان (AIDL) رایگەیاند، لە جنێڤ، کە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی تیادایە، بەشداری لە کەمپەینی دەستەی خەباتی کورد لە ئەفریقای باشوور (KHRAG) و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور (COSATU) دەکەن و لە نەتەوە یەکگرتووەکان کار بۆ کەمپەینەکە و ئامانجەکەى دەکەن.

 

****

****

****

 

ژ.ت