٦٨ رێكخراوی ژنان: كات كاتی خاوه‌نداری و پشتیوانییه له ئایسه‌ڵ توغڵوك
٦٨ رێكخراوی ژنان سه‌رنجیان بۆ سه‌ر دۆخی سیاسه‌تمه‌داری كورد ئایسه‌ڵ توغڵوك راكێشا، كه دۆخی له رووی ته‌ندروستییه‌وه باش نییه و رایانگەیاند، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت.
٦٨ رێكخراوی ژنان سه‌رنجیان بۆ سه‌ر دۆخی سیاسه‌تمه‌داری كورد ئایسه‌ڵ توغڵوك راكێشا، كه دۆخی له رووی ته‌ندروستییه‌وه باش نییه و رایانگەیاند، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت.
سیاسه‌تمه‌داری كورد ئایسه‌ڵ توغڵوك، كه له گرتوخانه‌ی جۆری ئێف لە كاندرای كۆجه‌عه‌لی دا راگیراوه، نه‌خۆش كه‌وتووه و باری ته‌ندروستی دژواره. بۆ ئه‌وه‌ی توغڵوك ئازاد بكرێت، زۆر لایه‌ن، كه‌س و رێكخراو داوای ئازادكردنی ده‌كه‌ن. پشتگیرییه‌كان بۆ ئازادكردنی توغڵوك رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ده‌بن. ٦٨ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی ژنانی باكوری كوردستان و توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ئایسه‌ڵ توغڵوك ئازاد بكرێت راگه‌یه‌نراوێكی هاوبەشیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا تیشكیان خسته سه‌ر دۆخی ناوبراو.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه : "ئایسه‌ڵ هاوسه‌رۆكایەتیی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی (ده‌ته‌په)ی كرد. ئایسه‌ڵ له هه‌مان كاتدا مافناس و داکۆکیکاری مافه‌كانی مرۆڤه و تێكۆشه‌ری ئازادی و یه‌كسانیی كورده و سیاسه‌تمه‌داره. ئایسه‌ڵ به ماندوبوون و تێكۆشانی خۆی ژیانی خۆی بونیاتنا و مێژوویه‌كی سیاسیی گرنگی بۆ خۆی تۆمار كرد.
وه‌ك هه‌موان ده‌هزانن به‌رامبه‌ر به ته‌رمی دایكی ئایسەڵ هێرشێكی نه‌ژادپه‌ره‌ستانه ئه‌نجامدرا. ئه‌وه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ی به بیره‌وه‌ریی گه‌یاند. چه‌ندین مانگ چاره‌سه‌ر و پشكنینی له‌لایه‌ن ده‌زگای پزیشكی دادی كۆڵێژی پزیشكی كۆجاعه‌لییه‌وه بۆكرا. له ئه‌نجامدا بڕیاری ئه‌وه ده‌رچوو، كه ناتوانێت له زینداندا بمێنێته‌وه. پێچه‌وانه‌ی راپۆرتێك، كه به هاوبه‌شی ئاماده‌كرابوو، ده‌زگای پزیشكی دادی ئیسته‌نبوڵ راپۆرتێكی تری ئاماده‌كرد.
ده‌زگای پزیشكیی داد (ئاته‌كه / ATK) ساڵانێكی زۆره به‌و راپۆرتانه‌ی، کە له دژی ئه‌خلاق، ویژدان و یاسا ئاماده‌یان ده‌كات كه‌وتوەتە به‌رباس. له دژی ئه‌و به‌ندكراوه نه‌خۆشخانه، کە نه‌خۆشییه‌كه‌یان قورسه راپۆرتی 'ده‌توانێت له گرتووخانه‌دا بمێنێته‌وه' ئاماده ده‌كات. یه‌كێك له‌و راپۆرتانه، كه له دژی زانستی پزیشكییە بۆ ئایسه‌ڵ ئاماده‌كراوه. لە راپۆرتی ده‌زگاكەدا نكۆڵی له نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وە‌ی ئایسه‌ڵ کراوە. له‌و راپۆرته‌دا زۆر شتی ناكۆك و دژبه‌یه‌ك هه‌یه. وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و تانە لێدانەکان ناداته‌وه و ته‌نیا سه‌یرکەری ئه‌و نه‌خۆشییانەیە، كه قورس‌تر ده‌بێت.
ئێمه داواده‌كه‌ین ئایسه‌ڵ، كه چه‌ندین ساڵ له دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، له پێناو ئازادی ژنان دا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێك تێكۆشاوه، ئازاد بكرێت. هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی 'دادپه‌روه‌ری بۆ ژنان' جارێکی‌تر داواكارییه‌كه‌مان هەم بۆ ئایسه‌ڵ و هەم بۆ سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی دوپاتده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌رچی به پێی ئه‌و راپۆرته‌ی لە به‌رده‌ستدایه، ئایسه‌ڵ ناتوانێت له گرتووخانه‌دا بمێنێته‌وه، بەڵام ئازاد ناكرێت، لەوەدا به پله‌ی یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی داد و ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیارن. ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستیی ئایسه‌ڵ شتێك رووبدات ئه‌وان به‌رپرسن.
ئێمە جارێکی تر داوا لە هەموو ئەو بەرپرسانە دەکەین، کە ئیمزای ناڕەوایان لەسەر ئەو پرۆسەیە کردووە، کە بەرامبەر بە ژیانی ئەو بەڕێوەی دەبەین، داوایان لێدەکەین لە پرۆسەکەدا بەپێی یاسا و زانست و ویژدان بجوڵێنه‌وه".
ژ.ت