به‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ' سوكایه‌تی به‌ داودئوغڵو كردووه‌' سزا به‌سه‌ر ده‌میرتاشدا سه‌پێنرا

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كه‌ به‌دیل گیراوه‌، به‌ بانگه‌ش ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به‌ ئه‌حمه‌د داودئوغڵو كردووه‌، سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ی به‌دیلگیراو سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، به‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 27ی شوباتی 2016دا له‌ مێرسین "سوكایه‌تی" به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و كات ئه‌حمه‌د داودئوغڵو كردووه‌، له‌ 14هه‌مین دادگای سزاكانی ئاڵیه‌ی مێرسین دادگایی كرا.

ده‌میرتاش كه‌ له‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ به‌شداری له‌ دانیشتنه‌كه‌دا كرد، وتی، " سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی حزبێكی ئۆپۆزسیۆنه‌، تائێستا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و دۆسیه‌ نه‌بووه‌. ئه‌مه‌ چ جۆره‌ سیاسه‌تێكه‌؟".

ده‌سته‌ی دادگا سزای 11 مانگ و 20 رۆژ زیندانی به‌سه‌ر سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشدا سه‌پاند.

هـ ب