به‌فر چیای شه‌نگالی‌ سپی پۆش کرد

له‌ شه‌نگال یه‌كه‌م به‌فری ئەمساڵ باری و چیای شەنگال به‌ به‌فر سپی پۆش بوو.

نیشتمانی مێژوویی ئێزدیان، چیای شه‌نگال به‌ به‌فر رازایه‌وه‌.

یەکەم به‌فری ئەمساڵ ناوچه‌كانی چلمێرا، سه‌رده‌شت و كۆلیكای لە چیای شه‌نگالی گرته‌وه‌.

ناوچه‌ی سه‌رده‌شت لە چیای شەنگال نزیكه‌ی ٣ هه‌زار و ٢٠٠ بنه‌ماڵه‌ی تێدا نیشته‌جێیه‌ و زۆرینه‌یان له‌ ژێر خێمه‌دا ده‌ژین.

ژ.ت