بەهۆی وتەیەکی 8ساڵ پێشترەوە سزای زیندان بەسەر شاهینی هەدەپەییدا سەپێنرا

دەسەڵاتی دادوەری تورک سزای دوو ساڵ و مانگێک زیندانی بەسەر هاوسەرۆژی ئیسکەندەرونی هەدەپەدا سەپاند، ئەمەش بە پاساوی وتەیەک لە ساڵی 2014دا.

دانیشتنی دۆسیەی لە دژی هاوسەرۆکی ئیسکەندەرونی هەدەپە ئەبدولرەحیم شاهین، کە بە هۆی وتەیەکی ئەوەوە لە لە ئابی 2014دا لە چالاکییەکەدا بە بانگەشەی ئەوەی "پرۆپاگەندەی بۆ رێکخستن" کردووە دەستیپێکردبوو، لە دووەمین دادگای سزا قورسەکانی هاتای ئەنجامدرا. شاهین بەشداری لە دانیشتنەکەدا نەکرد.

دەستەی دادگا بە بانگەشەی ئەوەی "پڕۆپاگەندەی بۆ رێکخستن"کردووە، سزای 2 ساڵ و مانگێک زیندانی بەسەر عەبدولرەحیم شاهیندا سەپاند.

هـ . ب