بنەماڵەکان داوایان کرد سەردانی ئیمراڵی بکەن
بنەماڵە و پارێزەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
بنەماڵە و پارێزەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
سەردان بۆ دیدار لەلایەن محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، هەروەها بۆلای زیندانیانی دیکەی ئیمڕاڵی برای عومەر خەیری کۆنار عەلی کۆنار، برای حامیلی یەڵدرم پۆڵات یەڵدرم و خوشکی وەیسی ئاکتاش مەلیحە چەتین ئەنجام درا.
بنەماڵەکان سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریی لە بورسایان کرد و لە رێگەی داواکریی گشتییەوە داواکارییان بۆ بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕاڵی بەرزکردەوە.
پارێزەرانیش بۆ بینینی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەفتەی دوو جار سەردانی هەردوو دامەزراوەکە دەکەن، بەڵام داواکارییەکانیان بە شێوەی سیستماتیک بێوەڵام دەهێڵرێتەوە.
هـ . ب